شیروان میرزا: موچەی پێشمەرگە لە وەزارەتی بەرگریەوە گوازراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی

دەنگۆی گەیشتنی موچەی پێشمەرگە بۆ هەرێم هەیە و پەرلەمانتارێكیش زانیاری لەو بارەیەوە ئاشكرادەكات.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە "سپی" ڕاگەیاند "موچەی پێشمەرگە لە وەزارەتی بەرگریەوە گوازراوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەنیا چەند كارێكی ڕۆتینی مابوو".

وتیشی "ئەگەر موچەی پێشمەرگە تا ئێستا نەگەشتبێتە هەرێم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەوانە دەكرێت".

سەبارەت بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەر لە جەژنی ڕەمەزان ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە موچەی مانگەكانی (4،3،،2،1) نێردراوە بۆ هەرێم و دەڵێت "ناردنی موچە هیچ گرفتێكی نیە ئەگەر تا ئێستا موچەی مانگی پێنج نەنێردرابێت بەدڵنیایەوە بەر لە جەژن دەگات بە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان".

ئەوەش لەكاتێكدایە تا ئێستا فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی 3ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و وەزارەتی داراییش لەڕێی گەنجینەكانەوە داوای لیستی موچەی كردووە، بەڵام نازانرێت بەر لە جەژن موچەیەكی دیكە دەدرێت یان نا.



ئه‌م بابه‌ته ‌4122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:42:26/05/2019