بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە باوکێک و دوو کوڕ بوونە قوربانی

هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕێگای كەلار سلێمانی بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ كەس بریندار بون كە دوانیان منداڵن.

بەڕٍێوبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی دەست (سپی) کەوتووە، تیایدا هاتووە"
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، لەسەر ڕێگای كەلار- سلێمانی لەگوندی عیسای، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت تاهۆ و تویۆتا كرۆلا تەكسی، سێ كەس برینداربون كە شۆفێر و سەرنشینی تەكسییەكە بون، هەردوو بریندارەكەش منداڵی شۆفێرەكەبوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، روداوەكە لەكاتێكدا رویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت بەئاراستەی كەلار هاتووە و تەكسیەكە لەڕێگەی لاوەكیەوە هاتوەتە سەر ڕێگای سەرەكی لەكاتی ڕوداوكەدا هەردو ئۆتۆمبێلەكە  ڕۆشتونەتە ئاراستەی بەرامبەر.



PM:08:21:26/05/2019