خانمە گۆرانیبێژی کورد (لەنجە عەلی)، وێنەیەکی خوشکە کۆچکردووەکەی بڵاوکردەوە.
لەنجە عەلی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستاگرام)دا وێنەیەکی خوشکەکەی بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە" لە یادی تاقە خوشکەکەم ڕۆژە گیان".
لە 28/5/ 2016 خوشکی ناوبراو، بە ناوی (ڕۆژە عەلی) بە ڕوداوی خنکان گیانی لە دەستدا.
ئەم خانمە گۆرانیبێژە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەی حەوت ساڵە گۆرانی دەڵێ، تا ئێستا نزیکەی 16 گۆرانی بڵاو کردووەتەوە، 10 ڤیدیۆ کلیپیشی ھەیە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.