تورکیا هێرشێکی فراوانی بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە باشوری کوردستان دەستپێکرد

لە دوێنێوە تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر بارەگاو بنەکەکانی پەکەکە لە خواکورک و برادۆست و چەندان ناوچەی تر لە باشوری کوردستان دەستپێکردووە.

سەرچاوە ئاگادارەکانی ناوچەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێرشەکە لە دوێنێ کاتژمێر ٥ ی ئێوارەوە دەستیپێکردووەو، هێرشەکە بە پانی زیاتر لە ٥٠ کم و قولآیی زیاتر لە "٣٥ کم"ە.

ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن هێزە هێرشبەرەکەی تورکیا لەچەندان ناوچە جێگریبوون لەوانە لەنزیک گوندەکانی خنێرەو دۆلان و گۆسنەو دۆڵی شێخان و بەرمیزەو خواکورک، لەهەندێک جێگا هێزەکە نزیکی چەند سەدمەترێکیان ماوە بچنە ناو گوندەکانەوە.

سەبارەت بە فراوانی هێرشەکە، سەرچاوەکانی ناوچەکە باس لەوە دەکەن کە بە یەکێکە لە هێرشە فراوانەکانی تورکیا دادەنرێت کە هەموو جۆرە چەکێکی تیا بەکاردێت.



PM:11:43:28/05/2019