قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی بەسەرچوونی ماوەكەیەوە، دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی پاككەرەوە و بۆنخۆشكردنی لەشی مرۆڤدا گرت و لەناویان برد.
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە کە کۆپیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لیژنەی سێی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەر (750) پارچە ماددەی خاوێنكردنەوە و بۆنخۆش كردنی لەشدا گیراوە كە بەهۆی خراپ بوونییەوە شیاوی بەكارهێنان نییە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوجۆرە ماددەی بۆ خاوێنكردنەوە و بۆنخۆشكردنی لەشی مرۆڤ بەكاردەهێنرێت دەستی بەسەردا گیراوە ناوی (نورسین)ە و لەوڵاتی توركیاوە هاوردە كراوە، لەگەڵ ئەوەی ماوەی بەكارهێنانەكەی بەسەرچووە، بەڵام خاوەنەكەی بەنیازبووە بەسەر هاووڵاتیان شاری سلێمانیدا ساغی بكاتەوه.