شەهریار گۆرانییەکی نەریمان بابان دەڵێتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "شەهریار حەسەن" گۆرانییەکی نەریمان بابان  دەڵێتەوەو هەوادارانی دەست خۆشی لێدەکەن بۆ وتنی گۆرانیەکە.

لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، شەھریار پارچە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە" لەسەر ئیزنی هونەرمەندی زۆر ئەزیز (نەریمان بابان) شانازی نەتەوەیەک.. ئەگەر زۆر خۆڕاگر نەبیت ناتوانیت ئەو گۆرانییە بڵێتەوە، چونکە قورگت پڕ دەبێت لە گریان ئەوەندە جوانە.. پێشکەشتان بێت".

شەھریار حەسەن، سەرەتا لە ڕێی بەشداری لە پرۆگرامی كورد ستار ناسرا و  لە ساڵی ٢٠٠٦ دەستی كردووە بە كاری ھونەری وخاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپەو، لە ئێستادا لە دەرەوەی کوردستان ژیان بەسەر دەبات.




PM:06:34:29/05/2019