هونەرمەندێکی دیار داوای لیكۆڵینەوە لە داهات و خەرجی رووداو دەکات


هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەلاح داوا لە پەرلەمانتارانی کوردستان دەکاتر لێکۆڵێنەوە لە داهات و مووچە و بودجەی کەناڵی رووداو بکەن.

لە پەیامێکدا بۆ پەرلەمانی کوردستان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، هونەرمەند هەردی سەڵاح، دەڵێت: "چەند ڕۆژێکە ڕووداو گرتوویەتی بە مووچە و ئیمتیازی پەرلەمانتاران و حاسیبەی بۆ دەرھێناون و بۆیان لێکدەداتەوە مووچەی پەڕلەمانتارێک لە ساڵێکدا چەندەو لە چوار ساڵدا چەندەیەو چەند دەبە ئاویان خوردۆتەوەو چی و چی، ھەر چەندە من لەگەڵ ئەو مووچەو خانەنشین و ئیمتیازاتانەی پەڕلەمانتاراندا نیم، بەڵام ھەموو کەس بۆی ھەبێ ئەم باسە بکات ڕووداو نا، ئاخر مووچەی بێژەرێک لەو کەناڵە ئەگەر لە مووچەی پەڕلەمانتارێک زیاتر نەبێ کەمتر نییە. ئەوە خانوو سەیارە و مەسروفاتیش لەولاوە بووستێ".

ئەو هونەرمەندە لاوە دەڵێت " لەوەش گرینتر پەڕلەمانتار بە یاسا ئەو مووچە وەردەگرێت، بەڵام ڕوودا بە چ یاسایەک لە قووتی خەڵک ئەم بووجەو ئمکانیاتەی پێدراوە !؟ بە چ معیارێک پێشمەرگەو مامۆستاو فەرمانبەر لە مووچەکەیان ببڕدرێ و بخرێتە دەمی بێژەرە تێژەرەکانی ڕووداو".

هەردی ماوەیەک لە کاری هونەی سۆزداری دوورکەوتۆتەوەو وەک خۆی دەڵێت" ئامادەیە بۆ هەموو هونەرێکی نیشتمانی".

هەردی سەلاح خاوەنی دوو مناڵە.



PM:03:48:30/05/2019