ئەمریکا ئامادەیی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران دەربڕی

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئامادەیە بەبێ هیچ مەرجێكی پێشوەختە لەگەڵ ئێران دەست بكەن بە دانوستان.

مایك پۆمپیۆ، وزیری‌ دەرەوەی‌ ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی‌ رۆژنامەوانیی‌ لەگەڵ ئیگنازیۆ كاسیس هاوتا سویسریەکەی كە لە شاری‌ بیلینزۆنای‌ سویسرا بەڕێوەچو، رایگەیاند: هەركات ئێران وەك دەوڵەتێكی‌ ئاسایی‌ مامەڵە بكات، دەتوانن بەبێ هیچ مەرجێكی پێشوەختە دەست بكەن بە دانوستان لەگەڵیدا.

وەزیری‌ دەرەوەی‌ ئەمەریكا جەختیشیكردەوە كە بەردەوام دەبن لە فشارەكانیان بۆ بەدواچونی‌ سیاسەتەكانی‌ ئێران. 

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا وەزیری‌ دەرەوەی‌ سویسرا رایگەیاند، كار بۆ نێوەندگیریی‌ نێوان واشنتۆن و تاران دەكەن.

دوێنێ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند ئامادەن لەگەڵ ئەمریكا گفتوگۆ بكەن، بەومەرجەی رێزیان لێبگیرێت. 



PM:04:20:02/06/2019