یانەی بەرشەلۆنە مەرجی بۆ گەڕانەوەی نەیمار هەیە


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی مەرجی بۆ گەڕانەوەی نەیمار دا سلێڤا هەیەو دەیەوێت بە موچەیەکی کەمتر لە پاریس سانجێرمان بگەڕێتەوە.
نەیمار داسێلڤا دەیەوێت بۆ یانەی بەرشەلۆنە بگەڕێتەوەو ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، کە ئەم یاریزانە لە ئێستادا ساڵانە ٣٧ ملیۆن یۆرۆی لەو یانە فەرەنسیە وەردەگرێت.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردۆتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بە نەیماری وتووە دەبێت موچەکەت ببێت بە نیوە ئینجا رازی دەبین بە گەڕانەوە و جارێکی تر پۆشینی درێسی یانەکە.
نەیمار لە ساڵی ٢٠١٧ بەبڕی ٢٢٠ ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی پاریس سانجێرمان.



PM:01:31:05/06/2019