لە نزیك پردی دەربەندی ڕانیە بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل نۆ كەس برینداربوون.
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەرین لە ڕاگەیەندراویکدا کە کۆپیەکی دەست (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاند" كاتژمێر ١٠:٥٠ ی پێش نیوەڕۆ ئەمرۆ رووداوێكی هاتووچۆ لەجۆری پێكدادان لە ڕانیە نزیك پردی دەربەند لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری تویۆتا پیكاب و هیوندا پاصی بچوك روویدا".
ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەكەوە بووە ھۆی برینداربوونی هەردوو شۆفێر و حەوت سەرنشینی پاصەكە، رووداوەكە بەهۆی لێخوڕین بە كەمتەرخەمی و پابەندبوون بە هێماكانی سەر شەقام بووە.