دوو رووداوی هاتوچۆ پێنج قوربانی لێکەوتەوە

لە دوو روداوی جیاوازی هاتوچۆ دا لە رانییەو ناحیەی بێتواتە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

خۆشناو حەسەن، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بەسپی میدیای ڕاگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩،  لەسەر ڕێگەی گوندی وەرێ سەربەناحیەی بالیسان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مینی پاس ڕەقم سلێمانی وەرگەڕاو، بەوهۆیەوە ژن وپیاوێک گیانیان لەدەست داوە پیاوێکیش بریندارە.

وتەبێژی هاتووچۆی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، کە 
سەرجەم قوربانییەکان خەڵکی ڕۆژهەڵاتن و پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانن لە باڵی عمری ئیلخانی زادە، هۆکاری روداوەکەش بەهۆی  ڕێگاو تیژرەوی شۆفێرەکە روویداوە.

هاوکات شۆفێرانی ئەو ناوچەیە بۆ سپی ئاماژەیان بەوەکرد، بەهۆی خراپی رێگاکانی هاتوچۆ هەمیشە لەترس و دڵەڕاوکێداین، کاتێک هاتووچۆ لەوڕێگایانە دەکەین کە ڕۆژانە ڕوداوی هاتووچۆ ڕوو دەدەن کارەساتی جەرگ بڕ دەبینین.

هاوکات لە روداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی بێتواتە کەسێك گیانی لەدەستداو کەسێکی دیکەش برینداربوو.

ڕوداوەکانی هاتووچۆ لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕووی لە زیادبوون کردووەو لەماوەی دوو ڕۆژدا چوار ڕوداوی هاتووچۆ رویانداوەو  23 هاوڵاتی بیرنداربوون و دوو هاوڵاتیش گیانیان لەدەستداوە.



PM:08:36:06/06/2019