هونەرمەندی کورد، نەوید زەردی نوێنترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (خەیاڵ) بڵاوکردەوە.
نەوید زەردی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتوب نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە، کە تێکستەکەی لەلایەن رەنج سەنگاوی بۆ نوسراوە و لەئاوازی هونەرمەند خۆیەتی.
نەوید زەردی خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە و لە ساڵی ٢٠٠٤ ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و توانیویەتی لە ڕێگەی گۆرانییەکانیەوە هەوادارێکی زۆر لە خۆی کۆبکاتەوە.