سلێمانی؛ مامۆستایەکی زانکۆ لە نهۆمی حەوتەمی بینایەک کەوتەخوارەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٨ی حوزەیران مامۆستایەکی زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى لە نهۆمی حەوتەمی شوقەیەک کەوتەخوارەوە.

لە کاتژمێر 1:00ى پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە مامۆستایەک لە نهۆمی حەوتەمی شوقەکانی پڕۆژی پاک سیتی لە سلێمانی کەوتوەتە خوارەو بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەپێی زانیارییەکانی سپی مامۆستاکە بەتەنها لەو شوۆقەیەدا ژیاوەو ناوی (پیتەر جۆن)ە و تەمەنی 36 ساڵە بە رەچەڵەک  خەڵکی ژاپۆن-ە و هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریکییە و دانیشتووی کالیفۆرنیایە و لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی وانەی ئینگلیزی دەڵێتەوە و لەو شوقەیە نیشتەجێبووە.

لە ئیستاشدا بنكەی پۆلیسی سەرچنار و بەڵگەی تاوان لەناو شوێنی مانەوەی مامۆستاكەدا سەرقاڵی هەڵگرتنەوەی بەڵگەن، بەڵام تائێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەکەی نەزانراوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، تیمێكی تایبەتی پۆلیس چونەتە نەخۆشخانەکە بۆ چاودێریکردنی دۆخی ناوبراو، كە  بەوتەی پۆلیس مامۆستاکە قاچێكی شكاوە و بێهۆشە.

 جێی ئاماژەیە سەرجەم مامۆستایان و میوانانی زانكۆی ئەمریكی، كە بۆ وانە وتنەوە لەسلێمانی نیشتەجێن، لەتەلارێكدا لە شوقەكانی پاك سیتی نیشتەجێن کە لەلایەن زانكۆی ئەمریكییەوە بۆیان دابینكراوە.



PM:06:27:08/06/2019