محەمەد عەلی: دەبێت ئەم خولەی پەرلەمان و سەرۆكایەتیەكەی، چ ڕۆڵێكی مێژوییان ھەبێت؟

محەمەد عەلی، بەرپرسی پێشووی ژووری توێژینەوەی سیاسی بزووتنەوەی گۆڕان ڕەخنە لە پێكهاتەی ئەو شاندە دەگرێت كە یاوەری مەسرور بارزانی_یان، كردووە و دەڵێت " ئەگەر ئەمە سەرەتای كاری پەرلەمان و دەستەی سەرۆكایەتیەكەی بێت، ھەقمانە بپرسین: دەبێت ئەم خولەی پەرلەمان و سەرۆكایەتیەكەی، چ ڕۆڵێكی مێژوییان ھەبێت".

لە نوسینێكدا لەژێر ناونیشانی "داھێنانێكی تری حكومڕانی ھەرێم!" محەمەد عەلی دەڵێت "جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەندامی وەفدی مەسرور بارزانیە بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان! پەرلەمان و حكومەت دو دامەزراوەی جیاوازو سەربەخۆن، كاری پەرلەمان و سەرۆكایەتیەكەی، چاودێری و لێپرسینەوەیە لەحكومەت". 

ناوبراو كە ئێستا لە بزووتنەوەی گۆڕاندا نەماوە دەنوسێت "ئەگەر ئەمە سەرەتای كاری پەرلەمان و دەستەی سەرۆكایەتیەكەی بێت، ھەقمانە بپرسین: دەبێت ئەم خولەی پەرلەمان و سەرۆكایەتیەكەی، چ ڕۆڵێكی مێژوییان ھەبێت لە بەرگری لەمافەكانی ھاوڵاتیان و لێپرسینەوەو سەندنەوەی متمانە لە سەرۆك و كابینەی داھاتوی حكومەتی ھەرێم؟!".



PM:02:50:17/06/2019