کەمێک لەمەوبەر، مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان و لەئێستادا لە کۆبوونەوەدان.
پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری گەیشتنە مەکۆی سەرەکیی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی لەئێستادا لە کۆبوونەوەدان
سەردانەکەی مەسرور بارزانی بە مەبەستی تاوتوێکردنی بەرنامەی کاری کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەرگرتنی سیڤیی کاندیدەکانی لایەنەکانە بۆ وەزارەتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت.