وێنە.. شاجوانی کوردستان جیاواز دەرکەوت

شاجوانی ئێستا کوردستان سانا مەحمود لە وڵاتی سوید جیاواز دەرکەوت.

شاجوانی کوردستان سانا مەحمود لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی لەپەنا ئۆتمبیلێکدا گرتووەو تەواو جیاواز دەرکەوتووەو دەڵێت" ئەو ئۆتۆمبیلە هی خۆم نییە".
 
سانا محمود تەمەنی 22 ساڵەو خەڵکی شاری هەڵەبجەی شەهیدە، لە 20ی مانگی کانونی یەکەم لەمیانی ئاهەنگێکدا لە شاری هەولێر،کە بۆ کێبڕکێی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2018 بەڕێوەچوو، لە نێو 14 کچی بەشدار بوودا توانی پلەی یەکەم بەدەستبێهێنێت.

سانا مەحموود، لە ساڵی 1996 لە شاری هەڵەبجە لەدایك بووە، لە تەمەنی منداڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەی لە وڵاتی سوید دەژی، مانگی 12ی 2018 وەك شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2018 هەڵبژێردرا.




PM:05:03:21/06/2019