بارزانی لە تورکیایە و خواکورک بۆردومان دەکرێت

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە و پاش کۆبوونەوەکەش دوو فڕۆكەی جەنگی سوپای توركیا، بۆردومانی خواكوركیانكرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناوچەکە بە "سپی" وت ئێوارەی ئەمڕۆ دوو فڕۆكەی جەنگی سوپای توركیا بۆردومانی خواكورك و شەكیویان كرد.

ئەو ناوچەیەی بۆردومانكراوە ڕەوەندو كۆچەرییەكانی لێیە، بەهۆی بۆردومانە بەردەوامەكانی سوپای توركیا ژیانیان كەوتۆتە مەترسییەوەو ناتوانن مەڕو ماڵاتەكانیشیان بەخێوبكەن.

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا دوای بۆردومانەكە، لەئێستادا بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێنەوە.

بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دوای ئەوەدێت پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.


PM:07:11:21/06/2019