نەیمار داوای لێبووردن دەکات


نەیماری ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بڕیاریداوە ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە بیگوازێتەوە، ئەوا داوای لێبووردن لە هاندەرانی ئەو یانەیە بکات.
دوای ئەوەی بە بڕی ٢٢٠ ملیۆن یۆرۆ نەیمار لە ساڵی ٢٠١٧ بەرشەلۆنەی بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت، ئەو یاریزانە دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت لەم هاوینە بۆ یانەی بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە.
رۆژنامەی سپۆرت ئەمرۆ بڵاویکردۆتەوە، سەرەڕای سێ مەرجی تایبەتی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە، نەیمار بڕیاریداوە لە ناو یاریگای کامپ نۆ داوای لێبووردن لە یانەی بەرشەلۆنەو هاندەرانی ئەو یانەیە بکات.
هەروەها نەیمار دڵنیایی بە هاوڕێکانی داوە کە لە وەرزی داهاتوو بە درێسی یانەی بەرشەلۆنەوە یاری دەکات و چیتر ناگەڕێتەوە بۆ پاریس.



PM:09:21:24/06/2019