دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر کچێکی کوردی پێنج ساڵە

لەڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە شاری بۆکان، پیاوێک دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن 5 ساڵان کە دایک و باوکی کەڕن.

ڕێکخراوی (ھەنگاو) کە رێخراوێکە گرنگی بەمافی ژنان و مافی مرۆڤ لە رۆهەڵاتی کوردستان دەدات، رایگەیاند" ڕۆژی ھەینیی ڕابردوو 21/6/2019، کچێکی تەمەن 5 ساڵان ڕەوانەی نەخۆشخانەی بۆکان کراوە، کە بەڵگەکان باس لەوە دەکەن دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەری".
رێکخراوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دەگوترێ باوک و دایکی ئەو کچە بچووکە خەڵکی بۆکان نین و ھەردووکیان نابیستن، سکاڵایان لەسەر ڕاھێنەری کچەکەیان تۆمار کردووە کە کچەکەیان ئازار داوە و دەستدرێژی کردووەتە سەری.

رێکخراوەکە ئەوە دەخاتەروو ئەو پیاوەی کە دەستدرێژی کردووەتە سەر ئەو کچە منداڵە، قوتابی ئەندازیاریی تەلارسازیی یەکێک لە زانکۆکانی بۆکانە، ھەمان ڕۆژ لەلایەن پۆلیسی ئێران دەستگیر کراوە و لە بەندیخانەی بۆکان ڕاگیراوە، ئەو پیاوەش ھاوڕێی باوکی ئەو کچەیە و وەکوو ڕاھێنەر لەماڵیان بووە.

ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەو کچە منداڵە دوای دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە گەڕێندراوەتەوە، بڕیارە و بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی ورمێ بکرێت.



PM:11:03:24/06/2019