نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ 25ی حوزەیران، نرخی دراوە بیانییەکان لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان، بەم جۆرەی لایخوارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزارو 150 دینار.دوێنێ 100 دۆلار بە 120 هەزارو 250 دینار.
- نرخی 100 یۆرۆ بە 136 هەزار دینار.
- نرخی 100 پاوەن بە 152 هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی 100 لیرەی تورکی بە 20 هەزار500 دینار.
- نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 9 هەزار و 150 دینار.


AM:09:57:25/06/2019