مەلا بەختیار سەرلەنوێ بەشداری کۆبوونەوەکانی یەکێتی دەکات

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی یەکێتی دوای ماوەیەک دابڕان لە کۆبوونەوە فەرمییەکان، ئەمڕۆ چوار شەممە بەشداری کۆبوونەوەیەکی حزبەکەی کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی حوزەیرانی 2019، مەلا بەختیار  لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی یەکێتی, لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، بە سەرپەرشتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە دووەم رۆژی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکەی کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا مەلا بەختیار ڕایگەیاندووە: بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ئێستای یەکێتی، بەستنی كۆنگرە تاکە چارەسەرە.

تا ئێستا نەزانراوە کە ئایا مەلا بەختیار بەشداری کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی دەکات، یان وەک پێشوو دەمێنێتەوەو بەشداری ناکات.




PM:11:39:26/06/2019