سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیمەشقی پایتەختی سوریا تەقینەوەیەك ڕوویدا.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی حكومەتی سوریا ناسراو بە "سانا" بڵاویكردەوە كە بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقیوەتەوە و بە هۆیەوە ژنێك و منداڵێك بریندار بوون.
ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "بریندارەكان بە مەبەستی چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانە كراون".