خانمە هونەرمەندی ناسراو کریستاڵ وێنەی هەر چوار خوشکەکەی بە ناوی (ڕێژنە و ڕۆژە و ئیمان و کاردینا) بڵاودەکاتەوە.
کریستاڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەی خوشکەکانی بڵاودەکاتەوە و هەموویان ناسراون و هەریەکەیان لە بوارێکدا کار دەکەن.
كریستاڵ له دایكبووی شاری سلێمانیه و دەرچووی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە، کریستاڵ ئەگەرچی سەرەتا بە کاری نواندن دەستی پێکرد، بەڵام دواتر بوو بە یەکێک لە قوتابییەکانی هەڵکەوت زاهیر و ناوی ڕاستەقینەی کانیاوە.
کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووەو وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان دەبێتە مایەی گرنگی پێدانی میدیاکان.