مێشكی مرۆڤ پڕه له ڕاستی شاراوه به‌ڵام توێژه‌ره‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن هه‌تا ڕاستیه‌كان بزانن.
پسپۆڕانی بواری ده‌رونی چه‌ند خاڵێكیان ده‌ست نیشان كردوه كه ته‌واوی مرۆڤه‌كان تیایدا هاوبه‌شن و هه‌ستی پێده‌كه‌ن، ئێستا تۆش له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌توانیت بزانیت ئه‌م حاڵه‌تانه له تۆشدا هه‌یه یان نا.
1- كه‌سه زیره‌كه‌كان هاوڕێیان كه‌مه:
پسپۆڕٍانی ده‌رونی ئه‌وه‌یان یه‌كلا كردۆته‌وه كه‌سه زیرهكان هاوڕێیان كه‌مه چونكه مێشكیان سه‌رقاڵی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه تیایدا قاڵ بۆته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مرۆڤ پێویستی به‌وه هه‌یه هاوسه‌نگی ژیانی خۆی ڕابگرێت و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكات.
2- خه‌مۆكی ڕه‌نگیش له‌پێش چاوی مرۆڤ ده‌گۆڕێت:
ڕه‌نگه زۆر كات له‌و كه‌سانه‌ی خه‌مبارن ئه‌وه‌ت بیستبێت كه دنیا له‌پێش چاوی تاریك بووه، به‌ڵام خۆی ئه‌مه ڕاستیه‌و و زانست سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ خه‌مبار ده‌بێت تۆڕی چاوی هه‌ستیاری كه‌مده‌بێته‌وه و به‌هۆیه‌وه ناتوانێت ڕه‌نگه‌كان به جوانی ببینێت.
3-ئه‌وكاته‌ی باسی پلانه‌كانت ده‌كه‌یت ئه‌وه جێ به‌جێی ناكه‌یت:
هه‌وڵبده پلانه‌كانی خۆت بۆ كه‌س باس مه‌كه چونكه به‌رده‌وام باسكردنه‌وه‌ی پلانه‌كانت بۆ كه‌سانی ده‌وروبه‌ر واده‌كات مێشك باوه‌ڕ به‌وه بكات كاره‌كه‌ت كردوه و به‌هۆیه‌وه پلانه‌كه‌ت جێ به‌جێ ناكه‌یت.
4-گه‌نجه‌كان زیاتر له به‌ته‌مه‌نه‌كان خه‌مبارن:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان تیایدا هاتوه زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی خه‌مۆكیان هه‌یه ته‌مه‌نیان خوار 30 ساڵه.