ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی ژماره1974STATE152124_b
ئاماده‌کراو له رۆژی دوشه‌ممه رێکه‌وتی 15 ته‌موز 1974
له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ: به‌غداد
بابه‌ت: په‌یام بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانییه‌وه
1. ئه‌م نامه‌یه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌بۆنه‌ی یادکردنه‌وه‌ی رۆژی 14 ته‌موز هاتوه.
2. ناوه‌رۆکی نامه‌که:
به‌رێز وه‌زیری ده‌ره‌وه: تکایه به‌بۆنه‌ی 16 همین ساڵیادی رۆژی نیشتمانی پیرۆزبایی و هیوای باشبونتان قبوڵ بکه‌ن، هیوادارم ساڵی ئاینده ساڵی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بێت بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و سه‌رکه‌وتنی زیاتر له هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ته‌که‌تان بۆ دابینکردنی ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ خه‌ڵکی عیراق. هینری کیسینجه‌ر
3. وه‌زاره‌ت نیه‌تی نیه په‌یامه‌که بڵاوبکاته‌وه، ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق بیه‌وێت بڵاو کاته‌وه ناره‌زاییمان نیه.
راپۆرتی ژماره 1974BAGHDA00437_b
ئاماده‌کراو له رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 24 ته‌موز 1974
له به‌غداد بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه / وه‌زیری ده‌ره‌وه
بابه‌ت: وه‌ڵام بۆ نامه‌ی پیرۆزبایی وه‌زیری ده‌ره‌وه
هاوپێچ نامه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه، وه‌رگێراو بۆ ئینگلیزی، تێیدا هاتوه:
به‌رێز کیسینجه‌ر: سوپاست ده‌که‌م بۆ پیرۆزباییه‌که‌ت به‌بۆنه‌ی هه‌فته‌ی یادکردنه‌وه‌ی نیشتمانی و هیوای سه‌رکه‌وتن و له‌ش ساغیتان ده‌خوازم. وه‌زیری ده‌ره‌وه
راپۆرتی تاینه‌ت و نهێنی ژماره1974ALGIER02576_b
ئاماده‌کراوه له رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 22 تشرینی دوه‌م 1974
له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له جه‌زائیر بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه / وه‌زیری ده‌ره‌وه
بابه‌ت: کۆبونه‌وه‌کانی ئۆپێک
1. جه‌زائیر پربوه له ده‌نگۆ و هه‌واڵ سه‌باره‌ت به کۆبونه‌وه‌کان له سه‌ر بابه‌ته‌کانی نه‌وت، جه‌زائیر هه‌وڵ ده‌دات له بواری نه‌وتدا سه‌رکردایه‌تی بگرێته ده‌ست...
2. جه‌زائیریه‌کان داوای گواستنه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌ی ئۆپێکیان له 12 کانونی یه‌که‌م له ڤێناوه بۆ جه‌زائیر کردوه...
3. له 20 تشرینی دوه‌م زانیمان که ئێران به‌تایبه‌ت و توندی پشتگیری داواکه‌ی جه‌زائیری کردوه بۆ به‌ستنی کۆبونه‌وه‌که له جه‌زائیر ... تاد.
4. فه‌ره‌نسیه‌کان له جه‌زائیر زۆر مه‌راقی نزیکبونه‌وه‌ی ئێران و جه‌زائیریان هه‌یه، هه‌ر دو وڵات پێویستیان به‌نرخێکی به‌رزی گاز هه‌یه بۆ گه‌شه‌کردنی ئابوریان...
١٩٧٥
راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره1975BAGHDA00104_b
ئاماده‌کراو له رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 1 شوبات 1975
له به‌غداد بۆ: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه - وه‌زیری ده‌ره‌وه
بابه‌ت: ته‌ندروستی بارزانی
به‌واته‌ی باڵیۆزی میسر، النجار، مه‌لا مسته‌فا بارزانی نه‌خۆشه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌که له ته‌هران. ئیدریسی کوری به‌رپرسی هێزه کوردیه‌کانه.
LOWRIE نهێنی
ئه‌م نامه‌یه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، هینری کیسینجه‌ر، به‌رێگه‌ی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریکا CIA ه‌وه بۆ مه‌لا مسته‌فا نێردراوه.
22 شوبات 1975
ژه‌نه‌راڵی خۆشه‌ویست،
زۆر خۆشحاڵ بوم به‌وه‌رگرتنی نامه‌ی رۆژی 22 کانونی دوه‌م 1975 به‌رێزتان.
پێم باشه بزانن که ئێمه ئیعجاب و رێزمان بۆ خۆتان و میلله‌ته‌که‌ت هه‌یه و بۆ ئه‌و هه‌وڵه بوێرانه‌ی ده‌یده‌یت. ئه‌و کێشه و ئهستهنگانهی روبهروتان بونه‌وه زۆر گه‌وره بون، من به‌بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ دۆخی سه‌ربازی و سیاسیم خوێنده‌وه. ده‌توانن دڵنیا بن که نامه‌که‌ت بایه‌خی جدی و له باڵاترین ئاستی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی پێ ده‌درێت، چونکه ئێمه گرنگی پێده‌ده‌ین.
ئه‌گه‌ر حه‌ز بکه‌ن نوێنه‌رێکی باوه‌رپێکراو بۆ واشنتۆن بنێریت تا زانیاری زیاتر له سه‌ر دۆخه‌که به حکومه‌تی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان بدات، ئه‌وا ئێمه به فه‌خر و خۆشیه‌وه ده‌یبینین.
من قه‌ناعه‌تم هه‌یه که راگرتنی نهێنی زۆر گرنگ بوه بۆ ئه‌وه‌ی توانیومانه بیکه‌ین، ته‌نها له به‌ر ئه‌م هۆیه و – له گه‌ڵ سه‌لامه‌تی شه‌خسی خۆتان – ه که من دودڵم له پێشنیازکردنی بینینی شه‌خسی به‌رێزتان. چاوه‌روانم زیاتر گوێم له هه‌واڵتان بێت.
تکایه ته‌مه‌نای دڵسۆزانه و رێزمان قبوڵ بفه‌رمون.