كەنەدا...بومەلەرزەیەكی بەهێز ڕوویدا

بومەلەرزەیەكی بەهێز دورگەی ڤانگۆڤەری كەندای هەژاند و تائێستاش زیانەكانی نەزانراوە.

دەستەی روپێوی و بومەلەرزەزانی ئەمریكی بڵاویكردوە بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 6.5 پلەی رێختەرو بەقوڵای 10 كیلۆمەترو دووری 225 كیلۆمەتر لەشاری بۆرتهاردی باكوری رۆژئاوای دورگەی ڤانگۆڤەری كەنەدا رویداوە.

دەستەكە هیچ هۆشدارییەكی نەداوە لەبارەی رودانی تۆسونامی، هەروەها راپۆرتە سەرەتاییەكان هیچ ئاماژەیەكیان بەزیانە گیانی و ماددیەكانی بومەلەرزەكە نەداوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:26:04/07/2019