پەرلەمانی كوردستان لە نووسراوێكدا داوا لە پەرلەمانتاران دەكات رۆژی شەممە 06/07/2019 ئامادەی كۆبوونەوەیەكی ئاسایی بن و لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكرێت.
بەگوێرەی نووسراوێكی پەرلەمانی كوردستان كە دەست "سپی" كەوتووە "كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 06/07/2019 دانیشتنی ژمارە 10ی ئاسایی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان – عێراق بەڕێوەدەچێت".
هاوكات بەگوێرەی زانیاریەكان لە كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای ھەمواری یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاكان و پرۆژەیاسای تاپۆكردنی زەوییە زێدەرۆكان و پرۆژەیاسای مرۆڤسازی لە ھەرێمی كوردستان دەكرێت.