وادەی دابەشكردنی موچە ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی موچەی مانگی چوار دەستپێدەكات و "سپی"ش لەو بارەیەوە زانیاری ئاشكرادەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند " ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو كە دەكاتە 7ی تەمموزی 2019 دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دەكرێت".

سەرچاوەكە دڵنیاییدا لەوەی كە گۆڕانكاری لە خشتەی موچەدا نەكراوە و یەكەم شوێن كە موچە وەردەگرێت دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكانە.

ئەوەشی ئاشكراكرد كە ڕۆژانی دواتر، هاوشێوەی خشتەی مانگەكانی ڕابردوو مووچەی وەزارەت و دامەزراوەكانی دیكەی هەرێم دابەش بكرێت.

 




PM:01:34:04/07/2019