هاتوچۆی هەولێر بڕیارێكی نوێی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتیانی عەرەبی دەرەوەی هەرێم دەكات لەمەودوا بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان پێویست بەبریكارنامەی دادنوس یان بریكارنامەی كۆمپانیاكان ناكات.

لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی عەرەب و دانیشتوی شارەكانی عیراق دەكەینەوە بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكانیان بەناوی خۆیان ڕاستەوخۆ دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر بكەن".

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە لەدوای پێشكەشكردنی بەڵگەنامە پیویستەكانیش بۆ تۆماركردن، ڕاستەوخۆ ئۆتۆمبێلەكان بەناویانەوە دەكرێت وەكو هەر هاوڵاتییەكی خەڵكی هەرێم.

ئەوەش هاتووە لەمەودوا پێویست ناكات پەنا بۆ بریكارنامەی دادنوس یان بریكارنامەی كۆمپانیاكان یان هەر شتێكی دیكە ببرێت.



PM:01:48:07/07/2019