لە ئەمڕۆوە ڕێگە دەدرێت بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبیلی مۆدێل 2020

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەمڕۆوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ بۆ هەرێمی كوردستان ڕێگەی پێ دەدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند" بەپێی نووسراوی ژمارە ١٢١٢٦  سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگ ئاگادار كراونەتەوە كە لەمڕۆوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ بۆ هەرێمی كوردستان ڕێگەی پێ دەدرێت و كاری گومرگی بۆ دەكرێت، بەڵام ڕێژەی ٧٪ دەخرێتە سەر بەهای دیاریكراوی نێو پێناسی ئۆتۆمبێلەكە".

هەروەها لەنوسراوەكەدا باسلەوەشكراوە، "لە رۆژی ١ی ٩ی ٢٠١٩ەوە، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ بە بەهای هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠١٩ دەبێت".




PM:07:43:08/07/2019