ماڵپەڕی " سپی " وەک ماڵپەڕێکی سەربەخۆ بە پێویستی زانی دەست بۆ کارێکی رۆژنامەوانی قورس ببات، ئەویش بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی " ویکلیکس " کە تایبەتە بەکوردستان.
بەشێوەیەکی گشتی ویکلیکس رێکخراوێکی نێودەوڵەتییە بەدوای قازانجی مادیدا ناگەڕێت، کارەکەی بڵاوکردنەوەی راپۆرتی میدیای تایبەتی و نهێنیە، سەرەتا لە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا لەژێر ناوێ رێکخراوی " سەن شاین "ی رۆژنامەوانی دەستیان بەکارکردو، بەڕێوەبەرەکەشی گەنجێکی ئوسترالییە بەناوی " جولیان ئاسانج "ە و لەسەرەتاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە زیاتر لە ١،٢ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار بەڵگەنامەیان لەبەردەستدایەو بڵاویدەکەنەوە.
ئامانجی رێکخراوەکە وەک ئاماژەی بۆ دەکەن ئاشکراکردن و رسواکردنی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە نا ئەخلاقایانەیە کە رژێمە سەرکوتکارەکانی ئاسیا و پاشماوەی رژێمەکانی سۆڤیەتی پێشوو و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی تریش بەئەمەریکاشەو کە پیادەیان کردووە.
لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا لە سالێ ٢٠١٠دا ویکلیکس ٧٦ هەزارو ٩٠٠ بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بلاوکردەوە، هەر لە هەمان ساڵدا ٤٠٠ هەزار بەڵگەنامەی لەسەر شەڕی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق بڵاوکردەوە، دواتر ویکلیکس بەلێشاو ئەو برووسکەو نامە نهێنیانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکای بڵاوکردەوە.
کورد لەنێو ئەو بەڵگەنامانەدا بە بەراورد بە گەلانی تر بەشێکی بچووکی ئەو بەڵگەنامانەی بەردەکەوێت کە بڵاوکراونەتەوەو، ئەمڕۆ هەر خوێنەرێکی ئینگلیزیزان لە هەر کونجێکی ئەم جیهانەدا دەتوانێت ئەو راپۆرتانە ببینێت، بەوانەشەوە لەسەر کوردیش بڵاوکراونەتەوە، کارێکی زۆر نەگونجاویشە هەموو جیهان بتوانێت لەسەر تۆ راپۆرتی نهێنی و ئاشکرا بخوێنێتەوە، کەچی هاوڵاتی کورد لەبەر نەزانینی زمانی ئینگلیزی بەشێکی زۆر لە خوێنەری کورد ناتوانێت هیچ زانیارییەک دەربارەی ئەو راپۆرتانە بزانێت، سپی ئەم ئەرکە قورسەی خستۆتە سەر شانی و لەبەشی دۆکۆمێنتی ماڵپەڕەکەدا هەر رۆژەو بەشێکی ئەو راپۆرتانە بڵاودەکاتەوە کە بەشێکیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵێ رابردووە. بلاوکردنەوەی راپۆرتەکە بەپێی بەرواری راپۆرتەکە لە رووی مێژوویەوە بڵاودەکرێتەوە.
راپۆرتەکان لە زمانی ئیگلیزیەوە دەقاو دەق و زۆر بەجوانی و وەرگێڕدراوەتە سەر زمانێکی رۆژنامەوانی جوانی کوردی و لە بەشی " دۆکۆمێنت"دا بڵاوکراونەتەوە. تێکڕای راپۆرتەکانیش دەقە ئیگلیزیەکەی وەک بڵاوکراونەتەوە لەلای ماڵپەڕی "سپی" پارێزراوە..
راپۆرتی نهێنی ژماره: 88BAGHDAD1097_a
ئاماده‌کراو له: یه‌کشه‌ممه 28 شوباتی 1988
له به‌غداد بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئوردون، کوێت، روسیا، سعودیه، سوریا، تورکیا (ئه‌ده‌نه و ئه‌نقه‌ره)
بابه‌ت: تهمهرودی کوردی له عێراق و تورکیا
له خاڵه گرنگه‌کانی ئه‌م راپۆرته:
3- به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی باڵیۆزی تورکیا، KOKSAL، یه‌کێک له بابه‌ته گرنگه‌کانی ئه‌جێندای کۆبونه‌وه له دوا سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆی ئێران بۆ ئه‌نقه‌ره پشتگیری ئێران بو بۆ چالاکیه‌کانی په‌که‌که به‌رێگه‌ی کامپی مه‌شق پێکردن له ئێران و یارمه‌تیدانیان له بنکه‌کانیان له عێراق. پشتگیری ئێران بۆ په‌که‌که گۆرانکاریه‌که له ساڵی دواییدا به‌رچاو ده‌که‌وێت، ئێرانیه‌کان پێشتر پشتگیری حزبه سیاسیه رادیهکاڵیهکانیان له تورکیا کردوه و ئه‌مه به‌دڵی زۆربه‌ی خه‌ڵکی تورکیا نه‌بوه و بۆیه ئێرانیه‌کان هه‌وڵی ته‌کتیکێکی نوێ ده‌ده‌ن.
4- KOKSAL وتی وێرای ئه‌وه‌ی ئێران گه‌ره‌نتی به تورکیا داوه که هیچ یارمه‌تیه‌کی په‌که‌که نادات، عهناسرێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی مسعود بارزانی یارمه‌تی په‌که‌که‌یان داوه، KOKSAL هۆکاره‌که‌ی گه‌رانده‌وه بۆ لاوازی کۆنترۆڵکردنی مسعود به‌سه‌ر هێزه رێکنهخراوهکهیدا. له لێدوانێکی جیادا OKCUN، به‌رپرسێکی باڵای تورکیا، تێبینی دا که پارتی دیموکراتی کوردستان پاش کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له " جۆرێک بێئومێدیدا" گیرساوه‌ته‌وه.
5- OKCUN وتی ئاپۆ ئۆجالان (سه‌رۆکی په‌که‌که و نیشته‌جێ له سوریا) دانوستانی له گه‌ڵ جلال تاڵه‌بانی، به‌رپرسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، کردوه، پێده‌چیت ئه‌مه به‌هاندان و وهساتهتی سوریا بێت. تاڵه‌بانی مه‌به‌ستیه‌تی " پێگه‌ی سه‌رکرده‌ی هه‌میشه‌یی کورد" به‌ده‌ست بهێنێت و بۆیه په‌که‌که‌ی وه‌ک هاوپه‌یمانێک ده‌وێت. ئه‌مه‌ش کاتێک په‌که‌که ره‌فتاری خۆی بگۆرێت، به‌پێی قسه‌کانی OKCUN تاڵه‌بانی چاوه‌روان ده‌کات تا ئه‌و کاته دێت که په‌که‌که سودبه‌خش ده‌بێت بۆی تا دژی بارزانی بیان جوڵێنێت. خاڵه‌کانی رێکه‌وتنی تاڵه‌بانی و ئۆجه‌لان بریتین له:
- کۆتایی هێنان – له ئێستادا – بهپهلامهرهکانی په‌که‌که بۆ سه‌ر خه‌ڵکی سیڤیل،
- وه‌ستاندنی کوشتنی کورد، به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا، له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه،
- وه‌ستان دژی پارتی به هه‌مو هێزێکیانه‌وه له کاتێکدا " کاته‌که گونجاو بێت". OKCUN وتی که مایه‌ی سه‌رسورمانه که په‌که‌که مۆتۆربهی یه‌کێتی ده‌کات که گۆره‌پانی ته‌قلیدی چالاکیه‌کانی له ده‌وروبه‌ری سلێمانیه نه‌ک به‌درێژایی سنوری عێراق و تورکیا که بۆ په‌که‌که زۆر گرنگه، به‌ڵام پێی وابو گرنگترین فاکتۆر تورهبونه به‌رامبه‌ر به‌فشاره‌کانی مسعود له سه‌ر په‌که‌که و لاوازی کۆنترۆلی مسعود
که رێگه‌خۆشکه‌ر بوه په‌که‌که بنکه‌کانی له ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌کاربهێنێت ویرای دوژمنایه‌تیان له گه‌ڵ مسعودا. OKCUN وتی له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی رابوردودا که‌مبونه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی هێرشه‌کان په‌که‌که رویداوه، ته‌نانه‌ت بۆ سه‌ر جه‌ندرمه‌ش، هۆکاره‌که‌شی گه‌رانده‌وه بۆ رێکه‌وتنی ئۆجه‌لان – تاڵه‌بانی – سوریا.
6- OKCUN ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی که هۆکاری مه‌راقێکی تر له شه‌ش مانگی رابوردودا سه‌ری هه‌ڵداوه: به‌کارهێنانی چه‌کی تازه له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه که له عێراقی وه‌رگرتوه. وتیشی تورکه‌کان له‌و باوه‌ره‌دان ئه‌م چه‌کانه ده‌سکه‌وتی شهر نین، چونکه تازه‌ن و یه‌ک زنجیره ژماره‌یان هه‌یه.
7- کۆمێنت: مێژوی کورده‌کان، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه له کوردستانی عێراق، ئه‌وه‌یه که به‌رده‌وام ئاماده‌ن شه‌ری لایه‌نی ده‌رکی که کورد نیه بکه‌ن و زۆربه‌ی جار شه‌ری یه‌کتریش ده‌که‌ن. دۆخی ئێستای په‌که‌که و پارتی و دوژمنایه‌تی به‌رده‌وامی پارتی و یه‌کێتی سیاسه‌ته‌کانی کورده‌کانی عێراق نمایش ده‌که‌ن.
NEWTON