بەوێنە: بەرشەلۆنە گریزمانی ناساند
ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە گریزمانی فەرەنسی و ئەستێرەی نوێی بە دەزگاکانی راگەیاند و هاندەران ناساند و درێسی ژمارە ١٧ی پێدا.
ناساندنی ئەو یاریزانە بە ئامادەبوونی سەرۆک و بەرپرسانی یانەکە بووەو گرێبەستی ٥ ساڵەی لەگەڵدا کرا.
گریزمان بە بڕی ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ کە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی بوو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە.
PM:08:45:14/07/2019