به‌یانی ئه‌مڕۆ ،خاوه‌ن پرۆژه‌كان له‌هه‌ولێر له‌به‌رده‌م بینای په‌رله‌مان خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەمڕۆ سێ شه‌ممه 16ی تەموز لە شاری هەولێر ھەرسێ كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەیكانی سلێمانی، ھەولێر، دھۆك گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجام دا و، تایبەت بە داواكردنی مافەكانیان و پارێزگاریكردنی حكومەت لە بەرھەمی ناوخۆیی، كۆمەڵێك داواكاریان پێشكەشی پەرلەمان و حكوومەت كرد.
ئەوەشیان ڕاگەیەندووە، له ئێستادا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی په‌له‌وه‌ر له هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌یه‌كه كه ده‌توانرێت پێداویستی ناوخۆ پڕبكاته‌وه و پێویست به هاورده‌كردن نه‌كات.
خۆپیشانده‌ران داواشیانكرد، هاورده‌كردنی مریشكی به‌ستوو بۆ هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت، پێویسته نرخێك بۆ فرۆشتنی مریشك دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك نه‌توانێت نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتیان گران بكات و ئاماده‌ش نین ئه‌و پاره‌ی وه‌ك باج له هاورده كردنی مریشكی به‌ستو وه‌رده‌گیرێت خۆمان ئه‌و پاره‌یه بده‌ین، به مه‌رجێك بازاڕێكمان بۆ بكاته‌وه بۆ به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانمان.