میدیایەکی عێراقی لەزاری پۆلیسی بەغداوە رایگەیاند کە سێ تۆمەتبار دوای کووشتنی هاولآتییەک، تەرمەکەیان سووتاندووە.
ماڵپەڕی عێراقی سومەریەنیوز بلآویکردەوە " تیمێكی هێزه ئه‌منییه‌كان سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه لە شەقامی فەلەستین لە کەرتی رەسافە کە هاووڵاتییه‌كیان کووشتووەو دواتر ته‌رمه‌كه‌یان سووتندووە".
پۆلیسی بەغدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئه‌و سێ كه‌سه ویستوویانه رووداوه‌كه ئاشكرا نه‌بێت، بۆیه ته‌رمه‌كه‌یان سووتاندووه، به‌ڵام دواى ده‌ستگیركردنیان راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراون، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێت.