"سپی" ناوی کارمەندە کوژراوەکەی کونسوڵخانەی تورکیا ئاشکرادەکات

دوێنی چوارشەمە لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە ڕێستۆرانتێکی شاری هەولێر کارمەندێکی کونسوڵخانەی تورکیا کوژرا و "سپی ناوەکەی ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" کەوتووە ئەو کارمەندەی کۆنسوڵخانەی تورکیا کە لە رووداوی تەقەکردنی رێستۆرانتەکەی دوێنێی هەولێر گیانی لەدەستدا ناوی عوسمان کۆسەیە.

 عوسمان کۆسە، خەڵکی پارێزگای مێرسینە و تەمەنی 36 ساڵە و باوکی دوو منداڵە. 

دوێنێ لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە شاری هەولێر کارمەندێکی کونسوڵخنەی تورکیا و دوو هاوڵاتی دیکەی هەرێم کوژران.

هاوكات پاش چەند كاتژمێرێك لە ڕووداوەكە ئەردۆغان لەسەر هێرشی سەر كارمەندانی كونسوڵخانەكەی توركیا لە هەولێر هاتە دەنگ و دەڵێت "لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و كاربەدەستانی ناوچەكە لە پەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران".

هەروەها دەشڵێت "لەخوا داواكارم تاوانباران بەر ڕەحمەتی خۆی بكەوێ".

هاوكات لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا وێڕای ئیدانەكردنی ھێرشەكە، ئاشكرایكردوە، لەگەڵ بەرپرسانی عیراق و ھەرێمی كوردستان لە پەیوەندیداین بۆ دەستگیركردنی بكەرانی رووداوەكە.



AM:07:28:18/07/2019