بۆ پارێزگاری کردن لەتەندروستی پێستت ئەم چوار جۆرە خواردنە بەتامە بخۆ

یەکێک لەو شتە گرنگانەی کە خانمان زۆر بەلایانەوە گرنگە بۆ بونی پێستێکی تەندروستجوان. زۆرینەی خەڵکی لەتەمەنێکدا پێستیان توشی زیپکە دەبێت بۆچارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش ‌پێویستە کۆنترۆڵی قەلەقی بکرێت.

هەروەها هۆکارێکی دیکەی پاراستنی پێست خواردنی تەندروستە بەتایبەت ئەم چوار جۆرە خواردنە.....

ـ گوێزەر: گوێزەر دەوڵەمەندە بە بیتا کارۆتێن ، ئەمەش زۆر یارمەتیدەرە بۆ پێست ، هەروەها سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین C ئەمەش وادەکات پێست بەخێرای لە بریندار بوون و هەستیار بون بە تیشکی خۆر چاکبێتەوە.

ـ ڕۆنی ماسی: ڕۆنی ماسی بە خواردنێکی زۆر تەندروست دادەنرێت لەبەر ئەوەی سەرچاوەیەکی باشی ئۆمیگا ۳ ، و فاتی ئەسید، و پرۆتیینە، بۆیە دژی هەوکردن و، سوربونەوەی پێست و زیپکەیە.

ـ ئەڤەکادۆ: ئەم میوەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E هەربۆیە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی تەندروستی پێست.

ـ تووەکان، تووەکان سەرچاوەیەکی باشی دژە ئۆکسانە ئەمەش وادەکات پێست لەچرچ بونبپارێزێت، هەروەها سەرچاوەی ڤیتامین C ڤیتامین سیش ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە بەرهەمهێنانی کۆڵاجین بۆ پێست.

وە: هەـ ف

سەرچاوە: health line



PM:10:27:18/07/2019