ڤیدیۆ:جەزائیر بووە پاڵەوانی ئەفریقای ٢٠١٩

هەڵبژاردەی جەزائیر توانی شکست بە هەڵبژاردەی سەنیگال بهێنێت و نازناوی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٩ بباتەوە.

لە یاری کۆتایدا کە یاریەکە لە وڵاتی میسر لە یاریگای قاهیرە ئەنجامدرا، جەزائیر رووبەڕووی سەنیگال بووەوەو لە ئەنجامدا توانی بە تاکە گۆڵێک یاریەکە بباتەوەو نازناوەکە بەدەست بهێنێت.

گۆڵەکەش لە خولەکی ٢، هێرشبەری جەزائیری بەغداد بولجاح تۆماریکرد.

جەزائیر ئەمە جاری دووەمە دەبێتە پاڵەوانی جامی وڵاتانی ئەفریقا.






AM:12:05:20/07/2019