زیدان دڵنیایی لەسەر هازارد دەدات

زینەدین زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە وڵاتی ئەمریکاوە لە پێش یاری بەرامبەر بە بایرن میونخ لە جامی دۆستانەی نێودەوڵەتی، بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دەکات و ستایشی ئیدن هازاردی ئەستێرەی یانەکەی دەکات .

زیدان لەسەر هازارد دەڵێت"ئەو یاریزانێکی گرنگە و گەورەیە، ئێمە دەزانین ئەو زۆر گرنگ دەبێت بۆ ئێمە لە وەرزی نوێ ئەو دەتوانێت جیاوازی بۆ ئێمە دروست بکات و شتی نوێمان پێشکەش بکات.

لە بەشێکی تری قسەکانی رایگەیاند بەیڵ یاریزانی ریاڵ مەدریدە شوێنی ئەو لە پێکهاتەی ریاڵ مەدرید نەگۆڕاوەو بۆ گواستنەوەی پۆگباش ئێمە خۆمان دەزانین چیمان دەیەوێت و چیمان ناوێت، هەموو یاریزانەکانی یانەکەشم شوێنی خۆیان لە یانەکە لە ئێستادا دەزانن.

بڕیارە بەرەبەیانی یەکشەممە یانەی ریاڵ مەدید لە کاتژمێر ٣:٠٠ رووبەڕووی یانەی بایرن میونخ ببێتەوە.



PM:08:27:20/07/2019