ویکلیکس ..عەبدوڵا گویڵ: ده‌بێت بارزانی‌و تاڵه‌بانی تێبگه‌ن په‌که‌که‌ ده‌بێته‌ مه‌ترسیش له‌سه‌ر خۆیان

لە راپۆرتێکی تری ویکلیکسدا، باس لە کۆبوونەوەکانی سێ قۆڵی نێوان ئەمەریکاو تورکیاو عێراق دەکرێت، لەو کۆبوونەوانەدا، عەبدوڵا گویڵ کە ئەو دەمە وەزیری دەرەوەی تورکیا بووەو، وتوویەتی " ده‌بێت بارزانی و تاڵه‌بانی تێبگه‌ن که‌ په‌که‌که‌ ده‌بێته‌ مه‌ترسیش له‌سه‌ر خۆیان".

لەو راپۆرتەدا کە ئەمڕۆ ماڵپەڕی "سپی" بڵاویدەکاتەوە، زۆر باس لە کۆبوونەوە سێ قۆڵیەکانی ئەو وڵاتانە کراوە، کە دژی پلانیان دژی پەکەکە داڕشتووەو هەوڵیانداوە کەمپی مەخمور دابخەن و گورزی سەربازی و ئەمنی لە کۆنگرەی گەل( سەرکردایەتی ئەو دەمەی پەکەکە ) بدەن.

لە بەشێکی راپۆرتەکەدا هاتووە" راڵستون جه‌ختی له‌ گرنگی داخستنی کامپه‌که‌ کرده‌وه‌، منداڵه‌ هه‌رزه‌کاره‌کان زه‌مینه‌یه‌کی به‌پیتن بۆ په‌که‌که‌، به‌داخستنی کامپه‌که‌ په‌که‌که‌ زۆرێک له‌ شه‌رکه‌رانی ئاینده‌ له‌ ده‌ست ده‌دات، ده‌بێت تورکیا رێکه‌وتنی سێ قۆڵی له‌ گه‌ڵ عێراق و کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ په‌ناباران واژۆ بکات تا پرۆسه‌که‌ به‌ره‌و پێش بچێت".
دەقی راپۆرتەکە..
مێژووی ٥٠ ساڵی ڕابردووی کورد لەناو راپۆرتەکانی ویکلیکسدا- بەشی ٢٠- 

راپۆرتی تایبه‌ت و نهێنی ژماره‌: 07ANKARA219
ئاماده‌کراو له‌: 01-02-2007
پۆلێنکراو له‌ لایه‌ن: باڵیۆز ویڵسۆن
له‌ باڵیۆزخانه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ - واشنتۆن
بابه‌ت: دوباره‌کردنه‌وه‌ی داواکاری له‌ نێرده‌ی تایبه‌ت ڕاڵستون بۆ کارکردنی کۆنکرێتی دژ به‌ په‌که‌که‌
1- کورته‌یه‌ک: تا ئێستاش تورکیا چاوه‌روانی کاری کۆنکرێتی دژ به‌ په‌که‌که‌ ده‌کات، سه‌رکرده‌ و فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌تی تورکیا ئه‌م په‌یامه‌یان به‌ نێرده‌ی تایبه‌ت، راڵستون، له‌ کاتی سه‌ردانی بۆ تو‌رکیا، 30-31 کانونی دوه‌م، گه‌یاند. کارمه‌ندی تورکی هاوشانی راڵستۆن پێشکه‌وتن له‌ دۆسیه‌ی کامپی مه‌خموری راگه‌یاند و ته‌ئکیدیشی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌سبه‌قیه‌تی به‌رزتریان هه‌یه‌.
حکومه‌تی تورکیا رازیبوه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌مریکا کاربکه‌ن بۆ دیاریکردنی ئاکامه‌کانی کۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی له‌ گه‌ڵ عێراقیه‌کان له‌ ئاینده‌یه‌که‌ نزیکدا. کۆتایی کۆمێنت

2- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، گوێڵ، کارمه‌ندی باڵا Buyukanit ، ژه‌نه‌راڵ باسیر و سه‌رۆک وه‌زیران هه‌مویان به‌ نێرده‌ی تایبه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌که‌که،‌ ژه‌نه‌راڵ Joseph Ralston که‌ له‌ رۆژانی 30-31 کانونی دوه‌م به‌سه‌ردان له‌ تورکیایه‌، وتوه‌ تورکیا به‌ره‌وپێشچون له‌ داخستنی کامپی مه‌خمور له‌ باکۆری عێراقیان پێ باشه‌، به‌ڵام چاوه‌روانی هه‌نگاوی کۆنکرێتین سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه‌کردن له‌سه‌ر حزوری په‌که‌که‌ له‌ باکوری عێراق. گوێڵ و‌ باسیر به‌بیری راڵستۆنیان هێنایه‌وه‌ که‌ رای گشتی تورکی بایه‌خی گرنگ به‌م بابه‌ته‌ ده‌دات، باسیر وتیشی که‌م نین ئه‌وانه‌ی گومانیان له‌ سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی نێرده‌ی تایبه‌ت هه‌یه‌. باسیر به‌خوێندنه‌وه‌ی نوسینێکی ئاماده‌کراو  ره‌خنه‌ی له‌ وتاری سه‌رۆک بوش له‌ 10 کانونی دوه‌م له‌سه‌ر عێراق گرت که‌ تێیدا وتبوی سوریا و ئێران پشتگیری له تیرۆریزم له‌ عێراق ده‌که‌ن و ناراسته‌وخۆ ئاماژه‌ی به‌ په‌که‌که‌ داوه‌ وه‌ک بابه‌تێکی سنوری نێوان عێراق و تورکیا.‌   
‌3- باسیر وتی حکومه‌تی تورکیا مافی هه‌یه‌ کاربکات کاتێک ده‌ر‌که‌وت عێراق هه‌نگاو نانێت، له‌ درێژه‌ی قسه‌کردندا وتی" به‌ڵام حکومه‌تی تورکیا ئه‌وی راسپاردوه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌مریکا و عێراقدا به‌دوای چاره‌یه‌کدا بگه‌رێن". حکومه‌تی تورکیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی کاریگاریانه‌ی کار‌ی یه‌کلایه‌نه‌ی تورکیا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کان له‌ گه‌ڵ عێراق و ئه‌مریکا و ناوچه‌که‌.

4- راڵستون سه‌باره‌ت به‌ ختابه‌که‌ی سه‌رۆک بوش رونیکرده‌وه که‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌که‌که‌ ویستومانه‌ ئاماژه‌یه‌کی ئه‌رێن به‌ تورکیا بده‌ین، به‌ڵام رای گشتی ئه‌مریکا نه‌ده‌زانێت و نه‌ تێشده‌گات مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که‌ چییه‌‌، ئاماژه‌ی راسته‌وخۆ به‌ گروپه‌که‌ له‌ وتاره‌که‌دا سه‌رلێشێواندنی ناوخۆیی دروست ده‌کرد. راڵستون ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ له‌و کاته‌وه‌ی ئه‌و و باسیر بۆ دواجار له‌ 11 کانونی یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌، توانیویه‌تی بایه‌خی باڵاترین ئاسته‌کان له‌ حکومه‌تی ئه‌مریکا بۆ کێشه‌که‌ رابکێشێت.  

کامپی مه‌خمور: پێشکه‌وتنی به‌رچاو

5- راڵستون باسی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ کامپی مه‌خمور له‌ 29 کانونی دوه‌م بۆ گوێڵ و باسیر کرد، وتی سه‌ری سورماوه‌ له‌ هه‌ندێک شت له‌وێ بینیویه‌تی: کامبه‌که‌ دابراو نیه‌ و به‌ته‌نیشت گوندی مه‌خموره‌وه‌یه‌... وه‌زعی بیناکان باش نیه‌ و ئاویان نیه‌، خواردنی نیشته‌جێبوه‌‌کان باشه‌، جلوبه‌رگیان باشه‌ و پاکژن و ترسیان پێوه‌ دیارنیه‌. راڵستون وتی که‌ سه‌رژمێری نیئشته‌جێبوان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان به‌فه‌رمی رانه‌گه‌یاندراوه‌، له‌ 11.500 نیشته‌جێبو 6.500 منداڵن و زۆربه‌ی 5.500 ه‌ی ده‌مـێنێته‌وه‌ ژنن. زۆربه‌ی نێرینه‌کانی کامپه‌که‌ پیرن. راڵستون جه‌ختی له‌ گرنگی داخستنی کامپه‌که‌ کرده‌وه‌، منداڵه‌ هه‌رزه‌کاره‌کان زه‌مینه‌یه‌کی به‌پیتن بۆ په‌که‌که‌، به‌داخستنی کامپه‌که‌ په‌که‌که‌ زۆرێک له‌ شه‌رکه‌رانی ئاینده‌ له‌ ده‌ست ده‌دات، ده‌بێت تورکیا رێکه‌وتنی سێ قۆڵی له‌ گه‌ڵ عێراق و کۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ په‌ناباران واژۆ بکات تا پرۆسه‌که‌ به‌ره‌و پێش بچێت.
6- راڵستۆن به‌رده‌وامبوو و وتی "هه‌نگاوه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان ته‌واو بون، ئۆپه‌راسیۆنی ISF له‌ 17 کانونی دوه‌م بۆ پشکنینی چه‌ک و دڵنیابونه‌وه‌ له‌وه‌ی عه‌ناسری په‌که‌که‌ له‌ کامپه‌که‌ ده‌رکراون سه‌رکه‌وتو بوو". گروپێک سه‌ربازی ئه‌مریکا چاودێری ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌یان کردوه‌... ئه‌مه‌ یه‌که‌مین کاری ISF بو له‌ گه‌ڵ په‌که‌که‌ و سه‌ره‌تایه‌که‌ بۆ کاری زیاتر. راڵستون به‌کورتی باسی کۆبونه‌وه‌که‌ی له‌ گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم، بارزانی، کرد. بارزانی داوای له‌ تورکیا کردوه‌ که‌ یاسای لێبوردن بۆ شه‌رکه‌رانی په‌که‌که‌ ده‌ربکات، له‌ وه‌ڵامدا راڵستون پێی وتوه‌ ئه‌مه‌ واقیعی نییه‌. راڵستون به‌ باسیری وتوه‌ له‌و باوه‌ره‌دایه‌ کاتێك دێت بارزانی ده‌رک بکات به‌وه‌ی که‌ په‌که‌که‌ به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر شانی حکومه‌تی هه‌رێم. 
7- له‌ کۆبونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ باسیر، به‌رێوه‌به‌ری گشتی بۆ کاروباری ئاسایش له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه،
 Guvenگازنده‌ی هه‌بو له‌وه‌ی که‌ به‌پێی خاڵه‌کانی پلانی ئۆپه‌راسیۆنی کۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ده‌بوایە کارمه‌نده‌ تورکه‌کان پاش ده‌رکردنی عه‌ناسری په‌که‌که‌ رێگه‌یان پێبدرایه‌ بچنه‌ ناو کامپه‌که‌. ‌
Guven وتیشی تورکیا هێشتا " پرسیاری " هه‌یه‌ ئایا  کاره‌کته‌ری سیڤیلی ‌کامپه‌که‌ راست کراوه‌ته‌وه‌. باسیر وتی راپۆرتی هه‌واڵگریان هه‌یه‌ که‌ پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراسی سه‌ر به‌ په‌که‌که‌ هێشتا له‌ کامپه‌که‌ نوسینگه‌که‌یان ماوه‌. راڵستون ته‌ئکیدی کرد که‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان قه‌ناعه‌تیان هه‌یه‌ کامپه‌که‌ له‌ عه‌ناسری تێرۆریست پاککراوه‌ته‌وه‌ و ISF به‌رده‌وام ده‌بێت ده‌وری کامپه‌که‌ بدات تا دڵنیا بێت که‌ عه‌ناسری په‌که‌که‌ دزه‌ ناکه‌نه‌ ناو کامپه‌که‌.  

8- باسیر رایگه‌یاند پشکنینی کامپه‌که‌ له‌لایه‌ن ISFه‌وه‌ هه‌نگاوێکی باش بوو، تێبینی دا که‌ راپۆرته‌ هه‌واڵگریه‌کان باس ده‌که‌ن که‌ له‌وانه‌یه‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێنمایی شه‌رکه‌رانی په‌که‌که‌ی کردوه‌ پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی ISFکامپه‌که‌ جێبهێڵن، باسیر پێی وابو هه‌رچی هۆکارێک له‌ پشت غیابی شه‌رکه‌ره‌کانه‌وه‌ بێت له‌ کامپه‌که‌دا گرنگه‌ ئێستا له‌وێ نین. 
9- گوێڵ رایگه‌یاند وێرای ئه‌وه‌ی کێشه‌ی‌ کامپه‌که گرنگه‌، به‌ڵام‌ له‌ لوتکه‌ی ئه‌جێندای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ په‌که‌که‌دا نییه‌. گوێڵ تێگه‌یشتنی خۆی ده‌ربری بۆ پێشچونی رێکه‌وتنی سێ قۆڵی و ته‌ئکیدی کرد که‌ ده‌بێت تورکیا به‌ئاگاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بکات. تورکیا هاوڵاتیانی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه‌ به‌پێی " رێکه‌وتنه‌که‌" و ده‌بێت هه‌نگاو بنێت تا دڵنیا بێت هاوڵاتی گوێرایه‌ڵن. سه‌باره‌ت به‌ سه‌رژمێری نیشته‌جێبوانی کامپه‌که‌ راشکاوانه‌ سه‌رسورمانی خۆی ده‌ربری که‌ ئایا باوکی منداڵه‌کان له‌ کوێ بن. ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ گرنگه‌ دڵنیا بن پاش داخستنی کامپه‌که‌ شتومه‌که‌کانی نه‌که‌ونه‌ به‌رده‌ستی په‌که‌که. له‌ وه‌ڵامدا راڵستون وتی ئه‌مه‌ بریارێکی عێراقیه، به‌ره‌چاوکردنی نزیکی کامپه‌که‌ له‌ مه‌خمور ده‌شێت شتومه‌کی کامپه‌که‌ بدرێت به‌ شاره‌وانی مه‌خمور. 
گه‌ران به‌دوای 

10-  ئه‌و رونکردنه‌وه‌یه‌ی باڵیۆزی تورکیا له‌ واشنتۆن له‌ 10 کانونی ده‌وم دابوی به‌ راڵستون له‌ کۆبونه‌وه‌ی راڵستون و باسیر سه‌یری کرا. جێگری به‌رێوه‌به‌ری کاروباری ئه‌وروپا Hunt رایگه‌یاند که‌ ئێمه‌ زۆر بابه‌تی تایبه‌تمان به‌ حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وروژاندوه‌، هه‌رچه‌نده‌ خواستیان پیشانداوه‌ بۆ هاریکاریکردن له‌ به‌شێک له‌و بابه‌تانه‌، به‌ڵام جێبه‌جێکردنیان زۆر ئاسان نیه‌. Hunt ئاماژه‌ی دا‌ که‌ دادگای عێراقی بریاری داوه‌ که‌ پارتی چاره‌ی دیموکراتی کورستان پارتێکی سیاسی یاساییه‌ و فه‌رمانی کردنه‌وه‌ی نوسینگه‌کانی داوه‌. به‌داخه‌وه‌ په‌که‌که‌ ئه‌مه‌ی به‌کارهێنا بۆ کردنه‌وه‌ی چه‌ندین نوسینگه‌ی سه‌ره‌کی که‌ عێراقیه‌کان دایان خستبون. 
11- وێرای ئه‌م کێشه‌ و ئه‌سته‌نگانه‌ راڵستون پێشنیازی کرد تورکیا و ئه‌مریکا به‌ئاراسته‌ی لێدوانی سێ قۆڵی له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا هه‌نگاو بنێن. سودبه‌خش ده‌بێت‌ ئه‌گه‌ر پێشه‌کی چه‌ندین ته‌وه‌ر دیاری بکه‌ین که‌ دڵنیاین هه‌ر سێ لایه‌ن له‌سه‌ریان رێک ده‌که‌ون. راڵستون گرنگی دا به‌وه‌ی عێراقیه‌کان کاری کۆنکرێت و کۆنترۆڵکراو بکه‌ن، وتیشی هه‌مومان باش تێده‌گه‌ین که‌ کۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی بێ ئه‌نجام‌ خراپتره‌ له‌وه‌ی هه‌ر نه‌کرێت. گوێڵ و‌ باسیر هاورای ئه‌م بۆچونه‌ بون. 
 
گوێڵ: کارکردن زه‌روریه‌

12- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، گوێڵ، له‌ کۆبونه‌وه‌که‌یدا له‌ گه‌ڵ راڵستون دوباره‌ی چه‌ند خاڵێکی کرده‌وه‌ که‌ له‌ کۆبونه‌وه‌ی 12 تشرینی یه‌که‌مدا باسیان کردبو: له‌ کاتێکدا حکومه‌تی تورکیا هێشتا چاوه‌روانی ئاکامی کۆنکرێتی پرۆسه‌که‌ ده‌کات، پێی وابو دانانی راڵستون و کاره‌کانی ئاینده‌ نیشانه‌ن که‌ ئه‌مریکا بریاری داوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌دا بکات، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا بۆ تورکیا مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که‌ له‌ پله‌ی یه‌که‌مدایه‌. بۆ ئه‌مریکا ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌ هه‌زاران بابه‌ت که‌ ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی له‌ گه‌ڵدا بکات، حکومه‌تی تورکیا له‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابوری باشوری خۆرهه‌ڵات به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ پارێزگای دیاربه‌کر چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌نها 150 گوند ئاوی بۆریان هه‌بو، ئێستا زیاتر له‌ 1.000 گوند ئاویان هه‌یانه‌.
13- گوێڵ تێده‌گات تورکیا روبه‌روی چه‌ندین ته‌حه‌دا بۆته‌وه‌، ته‌ئکیدی کرد که‌ ده‌بێت بارزانی و تاڵه‌بانی تێبگه‌ن که‌ په‌که‌که‌ ده‌بێته‌ مه‌ترسیش له‌سه‌ر خۆیان، وتی ناتوانێت بۆ خه‌ڵکی تو‌رکیا ئه‌وه‌ رو‌نبکاته‌وه‌ له‌ کاتێکدا سوریا به‌دڵه‌راوکێوه‌ هه‌وڵی داوه‌ له‌ 1990 ه‌وه‌ ئۆجه‌لان بشارێته‌وه‌ و سه‌رکرده‌ی په‌که‌که‌، موراد قه‌ره‌یلان، له‌ ته‌له‌فزیۆنی کورده‌کانی عێراق ده‌رده‌که‌وێت.
گوێڵ له‌سه‌ر که‌رکوک: په‌یامه‌که‌ وه‌رگیرا
14- راڵستون داوای له‌ گوێڵ کرد حکومه‌تی تورکیا زمانی وروژێنه‌ر له‌سه‌ر که‌رکوک سارد بکاته‌وه‌ و هانی حکومه‌تی تورکیای دا له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق مه‌راقه‌کانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌ که‌ش و هه‌وای تایبه‌تدا رونبکاته‌وه له‌  بری له‌ میدیاکاندا بیکات، وتیشی ئێمه‌ تێبینیمان کردوه‌ ئه‌و زمانه‌ی تورکیا ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ عێراق دروست کردوه‌. 
گوێڵ له‌ وه‌ڵامدا وتی به‌لای ئه‌وه‌و په‌که‌که‌ و که‌رکوک دو مه‌سه‌له‌ی جیاوازن، به‌ڵام سیاسی و رۆژنامه‌گه‌ره‌کان تێکه‌ڵی یه‌کتریان ده‌که‌ن، گوێڵ هاورا بو که‌ زمانی وروژێنه‌ری ئێستا ئاکامی نه‌خوازیاری لێکه‌وتۆته‌وه، گوێڵ باسی مه‌راقه‌کانی حکومه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ که‌رکوک کرد. 
گوێڵ ئیدیعای کرد سه‌دام که‌وت چونکه سیاسه‌تی " گه‌وره‌ترین حه‌زه‌کانی" گرتبوه‌ به‌ر و خه‌می ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ کورده‌کانی عێراق هه‌مان سیاسه‌تیان سه‌باره‌ت به‌ که‌رکوک گرتۆته‌ به‌ر.
ئه‌م حه‌ز و داو‌اکاریانه‌ توندوتیژی ئێستای عێراق به‌رفراوانتر ده‌کات و زیاده‌ بۆ زه‌مینه‌ی سه‌کتاری نه‌ته‌وه‌ییشی تێده‌خزێنێت. راپرسی له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌ک کارێکی جوان و دروسته‌ ئه‌گه‌ر 90% دانیشتوانان له‌سه‌ر ته‌وه‌رێکی تایبه‌ت یه‌کرا بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نیا 55-60% له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌وه‌ره‌که‌ ده‌نگ بده‌ن، ئه‌مه‌ ناچاری دۆراو ده‌کات به‌رهه‌ڵستی ئه‌نجامه‌که‌ بکه‌ن و توندوتیژی سه‌رهه‌ڵده‌دات.
15- وێرای ئه‌وه‌ی گوێڵ له‌ باسکردنی‌ مه‌راقه‌کان به‌رده‌وام بو، وه‌لێ راشیگه‌یاند تورکیا ده‌یه‌وێت زۆر زیاتر بۆعێراق بکات، هه‌زاران تورک له‌وێ کارده‌که‌ن و تورکیا کار له‌سه‌ر گۆرینی یاساکانی بۆ ناردنی کاره‌بای زیاتر بۆ عێراق ده‌کات. هه‌ر دو میلله‌ت پێویستیان به‌یه‌کتره‌، به‌ڵام مه‌سه‌له‌کانی په‌که‌که‌ و که‌رکوک له‌ به‌رده‌م باشکردنی په‌یوه‌ندیه‌کاندا وه‌ستاون. 
سه‌رۆک وه‌زیرانی کورد جه‌خت له‌ دیالۆگ ده‌کاته‌وه‌
16- راڵستون چاویشی که‌وت به‌ ئه‌ندامانی په‌رڵه‌مان Mehmet Dulger و Turhan Comez ( له‌ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان – ئاکه‌په‌) و هه‌روه‌ها Onur Oymen و Esat Canan ( له‌ پارتی کۆماری ئۆپزسیۆن ). هه‌مویان، بێجگه‌ له‌ Canan ، پشتگیری له‌ سیاسه‌تی حکومه‌تی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ پێویستی کاری به‌په‌له‌ دژ به‌ په‌که‌که‌یان کرد. Canan ، کوردێکه‌ له‌ پارێزگای هه‌کاری، جه‌ختی له‌ دیالۆگ له‌ گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێم کرد... وتیشی 20 ساڵ له‌ کاری سه‌ربازی دژ به‌ په‌که‌که‌ کێشه‌که‌ی چاره‌ نه‌کردوه‌، ته‌نها دیالۆگ ده‌توانێت ئه‌وه‌ به‌دیبهێنێت.

17- کۆمێنت: وێرای ئه‌وه‌ی کۆبونه‌وه‌کانی راڵستون لێره‌ جوڵه‌ی به‌ مه‌سه‌له‌کان کردوه‌، به‌ڵام لێدوانه‌کان که‌م سه‌بر و ته‌حه‌مولی تورکی به‌رامبه‌ر به‌ په‌که‌که‌ پیشاندا، کارمه‌ندانی تورکی له‌و‌ ده‌سکه‌وتانه‌ی ئێمه‌ به‌ده‌ستمان هێناون به‌ئاگان، به‌تایبه‌ت له‌ کامپی مه‌خمور، به‌ڵام داوای کاری راسته‌وخۆ دژ به‌ حزوری په‌که‌که‌ له‌ باکوری عێراق ده‌که‌ن. هه‌نگاوه‌کانی ئاینده‌ بریتین له‌ داخستنی ته‌واوی کامپی مه‌خمور و کارکردن له‌سه‌ر پاکه‌جێکی بچوک بکرێته‌ ئامانجی کۆبونه‌وه‌ سێ قۆڵیه‌کان له‌ کۆتایی مانگی ئازاردا.
کۆتایی کۆمێنت.

18- تێکستی نامه‌ی حکومه‌تی تورکیا له‌ 10 کانونی دوه‌م له‌سه‌ر په‌که‌که‌ (وه‌ک وه‌رگیراوه‌):
10 کانونی دوه‌م، 2007
ئیجرائات بۆ په‌سندکردنیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی چالاکیه‌کانی په‌که‌که‌ / کۆنگره‌ی گه‌ل له‌ باکوری عێراق. 
تێرۆریسته‌کانی په‌که‌که‌ / کۆنگره‌ی گه‌ل له چه‌ند کامپێک له‌ باکوری عێراق نیشته‌جێ کراون و پێداویستی لۆجیستیک و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نییان بۆ دابین ده‌کرێت و یارمه‌تی داراییشیان هه‌یه‌ و هه‌لیان بۆ ره‌خساوه‌ بێ کێشه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ پرۆپاگه‌نده‌ بکه‌ن.‌ 
مه‌ترسی تێرۆریزم دژ به‌ تورکیا کۆتایی پێنایه‌ت ئه‌گه‌رهاتو حزوری په‌که‌که‌ له‌ باکوری عێراق کۆتایی پێنه‌هێنرێت.
تورکیا و ئه‌مریکا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی‌ له‌م روه‌وه‌ بکرێن له‌ دو لێدوانی دوقۆڵیدا لێدوانیان کردوه‌ و هه‌روه‌ها له‌ دو لێدوانی دو قۆڵی تریشدا به‌به‌شداری عێراق، ئه‌مانه‌ هیچ ئاکامێکیان لێنه‌که‌وتۆته‌وه‌.
چاوه‌روانیه‌کانی خه‌ڵکی تورکیا له پرۆسه‌ی‌ دانوستاندنه‌ سێ قۆڵیه‌کان زیاتر بوه‌ و به‌تایبه‌ت کاتێک ئاستی به‌شداربوان به‌رزکرایه‌وه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ ئه‌گه‌ر خولێکی تازه‌ی کۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی سازبکرێت ده‌بێت بێگومان چه‌ند بریارێک وه‌رگیرێن و جێبه‌جێ بکرێن و خه‌ڵکیش لێی ئاگادار بن.
بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ لیستێکی ئیجرائات که‌ په‌سند بکرێت بۆ له‌ناوبردنی چالاکیه‌کانی په‌که‌که‌ / کۆنگره‌ی گه‌ل له‌ باکوری عێراق له‌ 1 ئابی 2006 درا به ئه‌مریکا، ئه‌م لیسته‌ تا ئه‌م ساته‌ش به‌کاره‌.
ئه‌و نێرده‌ تایبه‌تیانه‌ی‌ دانراون تا ئێستا چوار جار کۆبونه‌ته‌وه‌ و راوێژیان به‌یه‌کتر کردوه‌. 
ئێمه‌ له‌و باوه‌ره‌داین له‌ ماوه‌ی ئاینده‌دا ده‌بێت کۆبونه‌وه‌یه‌کی سێ قۆڵی بکرێت و لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌م ئیجرائاتانه‌ی خواره‌وه‌ی وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاو به‌ده‌ست بهێنێت‌:
1- رونکردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و حکومه‌تی عێراقه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌که‌که‌ / کۆنگره‌ی گه‌ل ته‌نها مه‌ترسی نین بۆ ئاسایشی عێراق له‌ ئاینده‌دا، به‌ڵکو په‌یوه‌ندیه‌کانی عێراق له‌ گه‌ڵ دراوسێکانی و هه‌روه‌ها ئاشتی و ئارامی ناوچه‌که‌ش ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، هه‌مو ئیجرائاتێک به‌ سه‌ربازیشه‌وه‌ بکرێت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م مه‌ترسیه‌.
2- راگه‌یاندنی حکومه‌تی عێراق که‌ په‌که‌که‌ / کۆنگره‌ی گه‌ل رێکخراوێکی تێرۆریسته‌.
3- رونکردنه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش ئامانجی لێدوانه‌ سێ قۆڵیه‌کان بکات به‌ " کۆتایی هێنان به‌ چالاکیه‌ تێرۆریستیه‌کان و حزوری په‌که‌که‌ / کۆنگره‌ی گه‌ل له‌ باکوری عێراق".
4- له‌ کاتێکدا ئه‌مریکا و ده‌سه‌ڵاته‌کانی عێراقی راشکاوانه‌ باس له‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌که‌ن که‌ ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانیان دژ به‌حزوری په‌که‌که‌ / کۆنگره‌ی گه‌ل له‌ عێراقدا هه‌یه‌ خۆیان له‌ به‌کارهێنانی کاری سه‌ربازی لانه‌ده‌ن.
5- ره‌شنوسی رێکه‌وتنی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تێرۆریزم بدرێت به‌ حکومه‌تی عێراق.
6-  جێبه‌جێکردنی ته‌واوی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سه‌رۆک تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به‌ په‌که‌که‌. بۆیه‌:
6-1. پارتی و یه‌کێتی ئینزارێک به‌ په‌که‌که‌ بده‌ن و داوای لێبکه‌ن یه‌کسه‌ر چه‌که‌کانی دابنێت،
6-2. که‌مکردنه‌وه‌ و سنوردارکردنی توانای جموجۆڵکردنی په‌که‌که‌ له‌ باکوری عێراق،
6-3. دانانی هێزه‌کانی ئاسایش له‌ ناوچه‌‌کانی چالاکیه‌کانی په‌که‌که‌،
6-4. پارته‌کانی نزیک له‌ په‌که‌که‌ و پێکهاته‌کانی تری له‌و جۆره‌ وه‌ک پارتی چاره‌ی دیموکراتی کوردستان، پارتی بونیاتی دیموکراسی دابخرێن.
7- له‌ناوبردنی کامپه‌کانی په‌که‌که‌ / کۆنگره‌ی گه‌ل و له‌ ناوچه‌ی سینات هافتینان ده‌ستی پێبکرێت، له‌ رۆژئاواوه‌ به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات به‌درێژای ناوچه‌کانی سنوری تورکیا و عێراق، دواتریش هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێری هاوبه‌ش بکرێن،
8- روخاندنی مه‌خزه‌نه‌کانی ته‌قه‌مه‌نی له‌ کامپه‌کانی مه‌رگه‌سیش و نازدور که‌ په‌که‌که‌ / کۆنگره‌ی گه‌ل مه‌وادی ته‌قینه‌وه‌یان تێیاندا هه‌لگرتوه‌،
9- گرتنی سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که‌ له‌ باکوری عێراق و راده‌ستکردنیان به‌ تورکیا، به‌تایبه‌ت موراد قه‌ره‌یلان، دوران کالکان، مسته‌فا کاراسو، جه‌میل بایک و فه‌همان حسێن، له‌سه‌ر ئه‌مان زانیاری ورد به‌ عێراقیه‌کان دراوه‌ له‌ گه‌ڵ کۆپی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان له‌لایه‌ن ئینته‌رپۆله‌وه‌.
10. کۆنترۆڵکردنی سه‌رجه‌م رێگاکان بۆ کامپه‌کانی په‌که‌که‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقه‌وه‌،
11- کۆنترۆڵکردنی لایه‌نی عێراق له‌ سنوری تورکیا و عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقه‌وه‌،
12- گۆرینه‌وه‌ی ده‌وری و پێویستی زانیاریه‌ هه‌واڵگیریه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ده‌زگاکانی عێراق،
13- رێگرتن له‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه‌ی کوردی له‌ لێدوانی وروژێنه‌ر و ئاگرین و بریندارکه‌ر و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی په‌که‌که‌،
14- سه‌ندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پاسپۆرت و دۆکیۆمێنتی تری ناسنامه‌ که‌ له‌لایه‌ن گروپه‌ کورده‌کانه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامانی په‌که‌که‌ ده‌رکراون.
15- ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌یاسایی و نایاسیی دێنه‌ ناو عێراقه‌وه‌ بۆ کارکردن له‌ گه‌ڵ په‌که‌که‌، توندوتۆڵ کردنی تۆکمه‌ی سنوری له‌ فرۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر بۆ رێگرتن له‌ هاتوچۆی عه‌ناسری په‌که‌که‌ له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش.
16- قه‌ده‌غه‌کردنی چالاکیه‌کانی میدیاکان له‌ باکوری عێراق که‌ پرۆپاگه‌نده‌ بۆ په‌که‌که‌ ده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت رێگرتن له‌ په‌خشی رادیۆی رۆژ له‌ قه‌ندیل.
17- رێگرتن له‌ پشتگیری لۆجیستیکی که‌ عه‌ناسری په‌که‌که‌ له‌ عێراق سودی لێوه‌رده‌گرن. (کۆتایی تێکست)
ژه‌نه‌راڵ راڵستون ده‌رفه‌تی بۆ نه‌ره‌خسا ‌ئه‌م په‌یامه‌ رونبکاته‌وه‌ پێشئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ به‌جێبهێڵێت.   
 Wilson 

   





ئه‌م بابه‌ته ‌1416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:21:20/07/2019