پۆلیسی راپه‌ڕین رایگەیاند، شەوی رابردو سێ برا لەلایەن کەسێکەوە دراونەتە بەر چەقۆ و برینی یەکێک لە بریندارەکان سەختە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپه‌ڕین لە راگەیەندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست (سپی) کەوتووە، رایگەیاندوە "شەوی رابردو كاتژمێر 10:40 خوله‌ك له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان سێ كه‌س به برینداری گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به چه‌قۆ هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، پاش چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی یه‌كێك له برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی كه شوێنه‌واری سێ چه‌قۆ به‌جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه و هه‌رسێ برینداره‌كه‌ش بران".
ئاشکراشیکرد، له ئێستادا هۆكاره‌كه نادیاره و دوای روداوه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد، به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 413 فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ هێرشبه‌ره‌كه ده‌رچوه".
ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.