لە یاریەکی
دۆستانەدا یانەی بەرشەلۆنە لە وڵاتی یابان رووبەڕووی چێڵسی ئینگلیزی بووەوەو
لەئەنجامدا یاریەکەی ٢-١ پێدۆڕاند.
یاریەکە لە جامی
دۆستانەی کۆمپانیای راکویتین بوو، تێیدا
چێڵسی توانی بە دوو گۆڵی براهام و بارکلی بەرامبەر بە گۆڵێکی راکیتچ ٢-١ یاریەکە
لە کەتەلۆنیەکان بباتەوە.
لە یاریەکە
بەرشەلۆنە هەردو یاریزانی نوێ، گریزمان و دی یۆنگی بەشداری پێکرد، بەڵام
نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
ئەمە یەکەم یاری
دۆستانەی بەرشەلۆنە بوو بۆ وەرزی نوێ و هەریەکە لە گریزمان و میسی بەشداریان
نەکرد.