ترامپ: بەبێ بەرامبەر گەرووی هورمز ناپارێزین

سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ رایگەیاند" ئەمەریکا پێویستی بە هاوردەکردنی نەوت نییەو ئەو نەوت هەناردە دەکات، هەروەها پێویستی بە پاسەوانی گەرووی هورمز نییە بۆ دەوڵەتە دەوڵەمەندەکانی بپارێزێت، بەبێ بەرامبەر".

ترامپ لە درێژەی لێدوانە رۆژنامەوانییەکەیدا کە سی ئێن ئێن بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەوان بڕێکی کەم نەوتی ئەو ناوچەیەیان بۆ دەچێت و ئەوان کەشتی گواستنەوەی نەوتیان لەو ناوچەیە نییە، بەڵکو چین لە ٦٥% ی نەوتیان لەو ناوچەیە هاوردە دەکەن، هەروەها یابانیش لە ٢٥% . 

سەرۆکی ئەمەریکا وتیشی " ئێمە لە ١٠% نەوتمان لەوێوە بۆ دێت، ماوەی چەندان ساڵیشە بە ئەرکی خۆمان هەستاوین و پاراستوومانە، بەڵام هیچمان بەرامبەری دەست نەکەوتووە".

ئەو باس لەوە دەکات کە پێویستە چین و یابان نەوتی خۆیان بپارێزن، هەروەها ئێمە ناوچەکە لەبەر نەوتی سعودیەو ئیمارات دەپارێزین، بەڵام بەرامبەر ئەوە هیچمان چنگ نەکەوتووە.



PM:12:29:24/07/2019