چاوشئۆغڵو: بەرامبەر دواخستنی پێكهێنانی ناوچەی ئارام

وەزیری دەرەوەی توركیا رایدەگەیاند چیتر ئاراممان نەماوە بەرامبەر دواخستنی پێكهێنانی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا و دەبێت بە زوترین کات پێکبهێنرێت.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی جەیمس جیفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا و پێشنیازەكانی ئەمریكا دەربارەی سوریا رایگەیاند ئەو پێشنیازه‌ نوێیانه‌ی ئه‌مریكا هێناونی له‌ ئاستێكدا نین دڵنیاییمان پێ بده‌ن.

وتیشی كە پێشتر مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پێی راگەیاندووە كە جیفری پێشنیازی نوێ ده‌هێنێت، بەڵام پێشنیازەكان لە ئاستی خواستی توركیادا نەبوون.

وەزیری دەرەوەی توركیا پێیوایە ئەمریكا دەیەوێت كات بكوژێت لە پرسی دەستنیشانكردنی ناوچەی ئارام لە سوریا بۆیە وتی "پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ی ئارام له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بگه‌ین به‌ رێككه‌وتن. ئیتر ئێمه‌ ئاراممان نه‌ماوه‌".


AM:09:05:25/07/2019