وێنەی ئۆتۆمبێلی "هێرشبەرانی" ڕووداوەکەی هەولێر بڵاوکرایەوە

ئەمرۆ سوپای تورکیا  کوشتنی دوو کەسی راگەیاند، کە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکەی شاری هەولێریان درابوەپاڵ و هاوکات وێنەی دو ئۆتۆمبێل بڵاوکرایەوە کە گوایە "هێرشەکەیان پێ ئەنجامدراوە".

دەزگای میدیایی میدڵ ئیست ئای، لە هەواڵێکیدا کە باس لە کوشتنی ئەو  دوو تۆمەتبارە دەکات لەلایەن سوپای تورکیا و دەزگای میتی تورکی، وێنەی ئەو دوو ئۆتۆمبێلەی بڵاوکردوەتەوە.

بەگوێرەی هاوپێچی وێنەی راپۆرتی دەزگاکە، یەکێک لە  ئۆتۆمبێلەکان کە پێشبینی دەکرێت هی ئەنجامدەری کردەوەکە بوبێت رێکەوتی 18ی ئەم مانگە لەلایەن سوپای تورکیاوە بە ئامانج گیراوە، بەڵام ئاماژە بە شوێنی روداوەکە نەکراوە.

هاوکات وێنەی دوەم، کە ئۆتۆمبێڵێکی پیکاپ-ە و شوێنەواری ژمارەیەکی زۆر گولەی پێوەیە، بەگوێرەی هاوپێچی راپۆرتەکە هی ئەو کەسە بوە کە پلانی هێرشەکەی داناوە و دوێنێ 24/7 لە باتوفە لە زاخۆ بە ئامانج گیراوە.


PM:06:38:25/07/2019