کاردینا ڤیدیۆیەکی لە کاتی ماچکردندا بڵاودەبێتەوە

خانمە ئەکتەر و دەرهێنەرو شاعیر "کاردینا سپی" لە نوێترین دەرکەوتنیدا ماچی کوڕێک دەکات.

کاردینا ڤیدیۆیەکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاودەبیتەوە کە بەشداری فیلمێکی کردووە وەک ئەکتەر لە بەشێکی فیلمەکەدا ماچی ئەو کوڕە دەکات کە ڕۆڵی خۆشەویستی ناوبراو دەبینێت.

ئەم فلمە کە کۆنەو چەند ساڵێکە تۆمارکراوەو، کاردینا بەیەکەم هونەرمەند دادەنرێت کە ئازایانە توانی چەن گرتەیەکی ماچ بکات کە تا ئەو دەمە کەس ئەو هێڵە سورەی نەدەبەزاند. 

ئەم خانمە ئەکتەر و دەرهێنەرە کە بە (كاردیناسپی) ناسراوە ساڵی 1991 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایكبووه‌، ساڵانێكی زۆره‌ له‌ بواری نواندن و هونه‌ردا کار ده‌كات و هاوکات خوشکی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کریستاڵە).





PM:12:30:26/07/2019