محەمەد تۆفیق ڕەحیم دەستی لە خانەی راپەڕاندن کێشایەوە

ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و زاوای نەوشیروان مستەفا، ده‌ست لە خانەی راپەڕاندن کێشایەوە.

ئەمڕۆ شەممە 27ی تەمموزی 2019، حەمە تۆفیق رەحیم  ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی له‌خانە كێشاوه‌یەوه‌.

بە پێی زانیارییەکانی سپی، حەمە تۆفیق خۆی هەڵبژرادوە بۆ جێگری سەرۆکی هەرێم، بۆیە دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

محەمەد تۆفیق رەحیم زاوای نەوشیروان موستەفا، رێکخەری کۆچکردووی بزووتنەوەی گۆڕانە و لە رابردوودا چەندین پۆستی باڵای لە ناو بزووتنەوەکە هەبووە.

هاوکات، یەكێك بوو لەو سەركردانەی دوای جیابوونەوەیان لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ساڵی 2009 لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و ژمارەیەك سەركردەی دیكەی پێشووی یەكێتی، بزووتنەوەی گۆڕان-یان دروست كرد.

محەممەد تۆفیق ڕەحیم (لەدایکبووی ١ی تەممووزی ١٩٥٣ لە سلێمانی) سیاسەتوانێکی کوردە. سکرتێری کاروباری ژوورەکانە، لە خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان. ئەو ئەندازیاری خوێندووە، و پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.





PM:03:25:27/07/2019