گۆرانیبێژی لاوی کورد "ئاریاس جاڤان" نوێترین کلیپی خۆی بڵاودەکاتەوە.
ئاریاس جاڤان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بەشێک لە گۆرانیەکەی بڵاوکردۆتەوەو ڕایدەگەیەنێت کە تایبەترین گۆرانی خۆی کە لە تێکست و ئاوازی خۆیاتی لە دوو رۆژی داهاتوودا بڵاودەکاتەوە.
ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مهابادە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە کاری هونەری کردووە و چەندین بەرهەمی هونەری هەیە، لە بەشێک لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆنسێرتی ئەنجام داوە، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.