سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند، به چه‌ند ڕێگایه‌کی جیاواز به‌رپرسانی باڵا له پشت بازرگانی و خۆ دزینه‌وه‌ن له گومرگ و ڕۆژانه سه‌دان ته‌ن، کاڵا داخڵ ده‌کرێت به‌بێ گومرگ.
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەتۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "ڕۆژانه سه‌دان ته‌ن، کاڵا داخڵ ده‌کرێت به‌بێ گومرگ و کاڵایه‌کی زۆر داخڵده‌کرێت (به‌تایبه‌ت شیش و هێلکه،) ده‌ڵێن: ترانزێته بۆ سوریا، من یه‌ک مانگه سه‌رقاڵی به‌دواداچونم، هه‌موو ئه‌م کاڵایانه بۆ ناوخۆیه‌و بۆ دزینه‌وه له گومرگ ده‌کرێت".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ڕۆژانه هه‌زاران ته‌ن شیش داخڵده‌کرێت، ته‌نی شیش گومرگی ٩٠ دۆلاره، به‌ڵام یان عه‌فوده‌کرێن یان به درۆ ده‌ڵێن: بۆ سوریا ده‌چێت و ترانزێته‌وه گومرگ نادرێت.
هەروەها نوسراوێکی بڵاوکردۆتەوە، گەندەڵیەکی دیکەی خستۆتەڕوو: