دەشنێ موراد داوایەك ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەكات

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی كورد دەشنێ موراد داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە ڕۆژی جیهانی بەیاننامەی مافی منداڵان واژۆی هەڵمەتیی پارێزگاری لە منداڵان بكەن.

دەشنێ لە پێگەی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە دەڵێت "ئیمزای تۆ دەبێتە پاڵنەرێكی بەهێز بۆ ئەوەی سەركردەكانی جیهان گرنگیی زیاتر بە منداڵان بدەن، منداڵانی هەرێمی كوردستان و تەواوی عێراق، پێویستیان بە هاوكاری و ئاوڕلێدانەوەیەكی جددیە دەنگی تۆ، دەتوانێت ببێتە هۆی وەبەرهێنانی زیاتر لە ئایندەی منداڵاندا، دەتوانیت لینكی ئەم داخوازینامەیە لە بیۆ دا بكەیتەوە و دەنگی خۆت بخەیتە پاڵ دەنگی ئێمە و منداڵان".

دەشنێ موراد (لەدایكبووی ١ی كانوونی دووەمی ١٩٨٦) پێشكەشكار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێكی كوردە، لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەكەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش كاری پێشاندانی مۆدێلی كردووە. بۆ یەكەم جار لە بەرنامەی بێ كۆنترۆڵی كوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەركەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەكانی «دەشنێ شۆ» و «كۆڕەك ستار»ی كەناڵی كۆرەك تیڤییەوە درێژە بەكاری ڕاگەیاندن داوە.

گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای كاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری كوردیدا دەنگدانەوەیەكی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماكردنە ڕۆئاواییەكەی لە میانی ڤیدیۆ كلیپەكەیدا بوو.


 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 

دەنگی تۆ، ئیمزای 🖊 تۆ دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ ئەوەی سەرکردەکانی جیهان گرنگیی زیاتر بە منداڵان بدەن. منداڵانی هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق، پێویستیان بە هاوکاری و ئاوڕلێدانەوەیەکی جددیە؛ دەنگی تۆ، دەتوانێت ببێتە هۆی وەبەرهێنانی زیاتر لە ئایندەی منداڵاندا. دەتوانیت لینکی ئەم داخوازینامەیە لە بیۆ دا بکەیتەوە و دەنگی خۆت بخەیتە پاڵ دەنگی ئێمە و منداڵان. @unicef_iraq 💙💙 Link in BIO

A post shared by The Hawramî Spirit (@dashnimoradofficial) on



PM:02:26:30/07/2019