له شاری به‌سڕه هه‌شت هاوڵاتی عێراقی داوایه‌كی یاسایی له‌دژی سه‌دام حسێن تۆماردەکەن بەهۆی دەستگرن بەسەر هەزاران سە مەڕوماڵاتدا.
ئه‌و هەشت هاوڵاتیە کە سەر بە عەشیرەتی بەدورن، دانیشتوی قه‌زای زوبێری سه‌ر به شاری به‌سڕه‌ن و سه‌دام حسێن و رژێمه‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه بەر لە 37 ساڵ ده‌ستیان به‌سه‌ر مه‌ڕو ماڵاتهكانیاندا گرتووه.
هاوکات یه‌كێك له‌و هاووڵاتییه سكاڵاكارانه ڕایگەیاندووە، به‌رپرسێكی سوپای رژێمی پێشوو له‌ساڵی 1982 له‌نزیك سنوری نێوان عێراق و كوه‌یت ده‌ستیگرت به‌سه‌ر 200 سه‌ر له مهڕهكانماندا كه به تێكڕای سكاڵاكان سه‌رجه‌م ئه‌و مه‌ڕانه‌ی ئه‌و كاته ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه هه‌زار سه‌ر مه‌ڕ بووه".
ئەمەش لەکاتیکدایە، 13 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی سەدام حسێندا تێپەڕیوە، دوای ئەوەی لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکرا لەساڵی( ٢٠٠٣) دا دوای ماوەی چەند ساڵێ لە بەردەوامی دادگایی کردنی لە شاری بەغدا لە ڕێکەوتی ٣١ی دێسمبەری ساڵی( ٢٠٠٦) لەسێدارەدرا